دەست بەسەرداگرتنی زەوی کشتوکاڵی

پێناسە
وەرگرتنەوەی ئەو زەوییانەی لەبەر دەستی خاوەنەکانیانە و زیاترە لە ڕادەی لادان (تجنیب)، واتا وەرگرتنەوەی دۆنمی زەوی زیادەیە لەو ڕادەیەی کە یاسا دیاریکردووە.
مەرجەکان
ئەگەر زەوی وەرگیراو لە ٣٠٠ دۆنم زیاتر بێت. بە پێی یاسای ژمارە (٩٠)ی ساڵی ١٩٧٥ کە هاوپێچە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
وێنەى تۆمارى پارچە زەویەکان و استشهادى تاپۆ.
بڕیارى پەسندکراوى دەست بەسەرداگرتن و کوژاندنەوە.
ئەگەر میرات بوو، قسامى ( قانونى یا شەرعى ).
ماوەی پێویست
(15) بۆ (20) ڕۆژی کار.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەشە کشتوکاڵییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە پارێزگاکان دەکات، بە پێی سنوری جوگرافی.
ژووری بەڕێوەبەر، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
هۆبەی زەوی و زار، بۆ بەرزکردنەوەی داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی لە پارێزگا.
ژووری بەڕێوەبەری گشتی، بۆ هامشکردنی نوسراوەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی زەوی و زار لە پارێزگا.
بەشی دەست بەسەرداگرتن، بە مەبەستی پشکنینی پارچە زەوییەکە.
دوای ١٥ ڕۆژ بڵاوکردنەوەی ئاگادارنامە لە ڕۆژنامە لیژنەی پشکنین سەردان دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی زەوی.
دوای تەواوبوونی بڵاوکراوەی دووەم کە ماوەکەی ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژە، خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زەوی و زار دەکاتەوە.
بەشی دەست بەسەرداگرتن، بۆ بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی زەوی زار لە وەزارەت.
بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراوەکە.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
بەشی دەست بەسەرداگرتن، بە مەبەستی وردبینیکردن لە دۆسیەکە.
خزمەتخواز دوای (١٠) ڕۆژی کار ئاگادار دەکرێتەوە لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ دووبارە سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار.
بەشی دەست بەسەرداگرتن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ڕەزامەندی لەسەر نوسراوەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-02
دوا دەستکاری05-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.