پەسندکردنى بڕیارى دابەشکردن و هەڵوەشاندنەوەیان و گۆڕینیان لە سوودمەندى مردوو بۆ میراتگرەکان

پێناسە
پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.
مەرجەکان
ئەو کەسەى زەوى بەناو دەکرێت یان گرێبەستى کشتوکاڵی لەگەڵ دەکرێت، پێویستە تەمەنى لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت، لە ڕووى ئەقڵیى و جەستەییەوە تەواو بێت.
مووچە خۆر نەبێت.
دانیشتووى گوند بێت.
پاڵێوراو بێت لە لایەن لێژنەى کارگێرى زەوى و زارى ناوچەکە، یان کۆنوسی هەڵوەشاندنەوە و پاڵاوتنى وگۆڕینى لە لێژنەى ناوبراو ئامادە کرابێت.
بەکارهێنانى ئەو زەویەى بەناوییەوە دەکرێت، یان گرێبەستى لەگەڵ دەکرێت، تەنها بۆ مەبەستى کشتوکاڵ بێت.
نابێت کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکە بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە گرێبەست یاخود بڕیاری دابەشکردن بە پەسندکراوی.
نەخشەی زەوییەکە.
لە کاتی گۆڕینی بڕیاری دابەش بۆ مردوو بۆ سەر ناوی وارسەکان پێویستە بەڵگە مردن لەگەڵ مامەڵەکە بێت.
تنازولی میراتگرەکان بۆ گواستنەوەی بڕیاری دابەشکردن بۆ سەر یەکێک لە میراتگرەکان.
بەڵێننامە لە دادنووس یا لە هۆبەى یاسایی فەرمانگەى کشتوکاڵى کە خزمەتخواز مووچەخۆر نییە.
ماوەی پێویست
(١٠) دە بۆ (٣٥) سی و پێنج ڕۆژ.
تێچوو
- بڕی (٣٠٠) سێ سەد دینار بۆ هەر دۆنمێک بۆ ناوچەکانى کە بارانیان مسۆگەر نییە.
- بڕی (٥٠٠) پێنج سەد دینار بۆ هەر دۆنمێک بۆ نیمچە مسۆگەر.
- بڕی (٦٠٠) شەش سەد دینار بۆ هەر دۆنمێک بۆ بارانى مسۆگەر.
- بڕی (١،٥٠٠) یەک هەزار و پێنج سەد دیار بۆ هەر دۆنمێک بۆ رى بالواسطە.
- بڕی (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ هەر دۆنمێک بۆ زەوى بەراو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی ژوورى هاتوو و دەرچوو دەکات لە وەزارەت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکەی.
پاشان دەچێتە ژوورى بەڕێوەبەری گشتی زەوى و زاری کشتوکاڵی، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەشی بەکرێدان و دابەشکردن.
دواتر بۆ بەڕێوەبەرى تەکنیکى ئینجا بۆ بەشی دابەشکردن و بەکرێدان.
لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی زەوى و زارەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزیر، لە هەندێک مامەڵە.
قۆناغى پێش کۆتایی دێتەوە لاى بەرپرسی بەکرێدان و دابەشکردن، بە مەبەستی چاپکردن.
بە واژووى بەرێوەبەرى گشتى زەوى وزار کۆتایى دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-01
دوا دەستکاری16-11-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.