پێناسە
بریتییە لە وردبینیکردنى نەخشەى ترێسى مامەڵەکانى داخوازى، بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵى بەرهەمهێن و پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. زەوی و زار
کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەولێر
ئیمێڵ: agri_erbil@yahoo.com
2230388 - 2226116
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / سلێمانی
ئیمێڵ: suli.agriculture@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / دهۆک
ئیمێڵ: agridohuk832007@yahoo.com
7221643 - 7221644
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەڵەبجە
ئیمێڵ: bk.halabja@yahoo.com
0538851209
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / گەرمیان
ئیمێڵ: bgk.garmian@gmail.com
07725238981
مەرجەکان
نەخشەى هەناردەکراوى مامەڵەکە تریس بێت، ئیکۆردنێت و تەواوى زانیارییەکانى لەسەر بێت.
بۆ مامەڵەی چەسپاندن و ڕێکخستنى خاوەندارییەتى نەخشەی ترێسى ڕەسەن (اصل)ى بێت، نەگەچرابێت و تەواوى کارى نەخشەکە بە بەرنامەى اوتوکاد یان (G I S) بێت لەسەر (CD).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نەخشەى ترێسی زەوییەکە کە ئیکۆردنێتى لەسەر دیارى دەکرێت.
نەخشەکانى جیاکردنەوە و یەکخستن (افراز و توحید).
وێنەى تۆمارەکان.
وردبینى زانیارییەکان لەگەڵ بنەما یاساییەکان.
کۆنووسى تێروتەسەل تەواوى زانیارى لەسەر بێت.
سایتپلانی پڕۆژەکە کەسەر (CD) و کاغەز، ئەگەر ماماڵەکە بۆ دروستکردنی پڕۆژە بێت.
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ژووری هاتوو دەرچووی وەزارەت دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی مامەڵە.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زاری کشتوکاڵی دەکات ئەو مامەڵانەی نەخشەی لەگەڵدا بێت دەنێرێت بۆ بەشی تەکنیکی، بە مەبەستی دیراسەتکردنی مامەڵەکە لە ڕووی هونەری.
بەشی تەکنیکی دەنێرێتەوە بۆ بەشی پەیوەندیدار بە مامەڵەکە (بەرهەمهێنان، کوژاندنەوە و دەستبەسەرداگرتن، وەبەرهێنان و تەرخانکردن و چەسپاندنی ماف و ڕێکخستنی خاوەنداریەتی).
دەگەرێتەوە لای بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری کشتوکاڵی، بە مەبەستی ناردنی بۆ چاپکردن و (صادر) کردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-04
بابەت
دوا دەستکاری
15-11-2023
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان