پێناسە
دابینکردنى ڕووبەرى زەوى پێویست بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵیى بەرهەمهێن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەو کەسەى پڕۆژەکە دروست دەکات، تەمەنى لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
مووچەخۆر نەبێت.
بەکارهێنانى زەوییەکە تەنها بۆ مەبەستى دروستکردنى پڕۆژەکە بێت.
پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراو تەواو بکات، دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرچاوەی ئاو و بەنداوەکان، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستان و پاوان، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی ڕێگاوبان)، ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر دابینکردنى زەوییەکەى پێ دەدرێت و، دەچێتە ناو لیستى پڕۆژە کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نەخشەى زەوییەکە کە شوێنى پڕۆژەکەى لەسەر دیارى دەکرێت و و ئیکۆردنێتى لەسەر دیارى دەکرێت.
کۆنوسی پشکنینى شوێنى پڕۆژەکە لە لایەن لێژنەى کشتوکاڵى پارێزگاکان.
نوسراوى بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى پارێزگا و فەرمانگە پەیوەندارەکان.
ناسنامەى بارى کەسی داواکار و پشتگیرى ئەنجومەنى گوند.
بەڵێننامە لە دادنوس یان لە هۆبەى یاسایی فەرمانگەى کشتوکاڵى کە موچەخۆر نییە و لە کاتى دیاریکراو پڕۆژەکە تەواو دەکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٥) پانزە بۆ (٣٠) سی ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکارى بەرز دەکرێتەوە لە بەشى کشتوکاڵى ناوچەکە دواتر بۆ کشتوکاڵى پارێزگاکان.
دواتر بۆ ڕەزامەندى لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، پاشان بۆ دیوانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى زەوى وزار، بە مەبەستی دیراسەتکردن.
دواى دیراسەتکردنى بەرز دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزیر، بە مەبەستی دابینکردنى زەوییەکە و پڕۆژەکە.
دواتر لە بەشی بەرهەمهێنان نوسراوى کۆتایی بۆ دەکرێت بە واژۆى بەڕێوەبەری گشتى زەوى و زار کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-06
دوا دەستکاری19-09-2022

Add new comment