پێناسە
بریتییە لە گواستنەوەى بەشێک لە مافی مولکایەتى، مافى ڕەفتارکردن، لە میرى بۆ ئەو جووتیارانەى کە زەوى کشتوکاڵییان لەبەر دەستدایە بە گرێبەستى بە کرێدان یان بە بڕیارى دابەشکردن پەسەندکراو، بە واتا زەوییەکە هەر بە ناوى میرى دەمینێ، بەڵام مافى ڕەفتارکردن دەدرێتە جوتیار کە ئەمیش گواستنەوە، فرۆشتن، رەهنکردن و هیبە دەگرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە خودى داواکار ئامادە بێت.
زەوییەکە کڕین و فرۆشتنی بۆ ناکرێت تا دوای (٣) سێ ساڵ لە تەملیککردنی وە لە (٢٥) بیست و پێنج دۆنم کەمتر نەبێت.
وێنەى گرێبەستی زەوییەکە یان بڕیارى دابەشکردنی هەبێت.
وێنەى تۆمارى زەوییەکە، تاکو بزانرێت ڕەگەزى زەوییەکە چییە و مافى ڕەفتارکردنى دەگەڕێتەوە بۆ چ لایەنێک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى.
بەڵێننامەى مووچە خۆرى، بۆ دڵنیابوون لەوەی داواکار مووچە خۆر نییە.
پشتگیرى موختارى گوندەکە، تاکو بسەلمێنرێت داواکار خەڵک و دانشتووى گوندەکەیە.
کۆنوسى لێژنەى زەوى و زارى ناوچەکە، ڕوونکردنەوە بدرێت هەرچى لە دامەزراو و داچینراوى لەسەرەوە.
بڕیارى لیژنە زەوى و زارى ناوچەکە تاکو پارچە زەوییەکە پەسند بکرێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) بۆ (٩٠)ڕۆژ بۆ جووتیارانى یەک گوند.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ڕەسمى پێدانى مافى ڕەفتارکردن لەسەر زەوی بە هەمان شێوە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى پارێزگا وەردەگیرێت بە پێی کە بەم شێوەیە.
ناوچەى نامسۆگەرى باران (١٠،٠٠٠) دە هازار دینار بۆ یەک دۆنمە.
ناوچەى نیمچە مسۆگەرى باران (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ یەک دۆنمە.
ناوچەى مسۆگەرى باران (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ یەک دۆنمە.
ناوچەى نامسۆگەرى باران (١٠،٠٠٠) دە هازار دینار بۆ یەک دۆنمە.
ناوچەى نیمچە مسۆگەرى باران (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ یەک دۆنمە.
ناوچەى مسۆگەرى باران (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ یەک دۆنمە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زاری پارێزگاکە دەکات بە پێی سنوری جوگرافی ناوچەکەی.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
هۆبەی زەوی و زار، بە مەبەستی داواکاری بۆ پشکنین.
خزمەتخواز پاش (٣) بۆ (٥) ڕۆژی کار لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی زەوی.
دۆسییەکە لە ڕێگای پۆستەوە دەنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار بە مەبەستی ڕەزامەندیدان لەسەر داواکارییەکەی.
خزمەتخواز دوای (٣٠) بۆ (٩٠) ڕۆژی کار ئاگادار دەکرێتەوە لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ دووبارە سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی وێنەی تۆمار.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-03
دوا دەستکاری19-09-2022
Add new comment