ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە بەرهەمهێنانى نەمامى باخدارى (مێوە و جوانکارى) لە نەمامگەکانى باخدارى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستى فرۆشتنیان بەسەر جووتیاران و هاوڵاتیان بە نرخى پاڵپشتیکراو.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
بریتییە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە پێناو پاراستنی سامانی ئاژەڵ، وە بە پێی پلانی ساڵانە لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدرێت.
پێدانى بەرچاوڕوونى بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان سەبارەت بە ئاستى مەترسى لافاو لەسەر ئەو جێگایەى کە هەڵیان بژاردووە بۆ پڕۆژەکەیان و پێشنیار و چارەسەرى زانستى بۆیان بۆ پاراستنیان لە لافاو، لە هەمان کاتدا پاراستنى ڕێڕەوە سروشتییەکان لە تێکچوون وە بووژانەوەى کانى و کارێزەکان سوود وەرگرتن لە ئاو سەر زەوى کە بۆ مەبەستى جیاجیا بەکار دەهێنرێت.
بریتییە لە دروستکردنى پۆند بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ مەبەستى زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى و کشتوکاڵى بە شێوەى هەرە وەرزى لەلایەن کۆمەکى هاوڵاتییان و پاڵپشتى ڕێکخراو کۆمپانیاى خێرخوازییەکان ئەنجام دەدرێت.