وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

بریتییە لە شیکردنەوەى خاک لەرووى فیزیاوى و کیمیاوى، و شیکردنەوەى ئاو و دیارکردنى ترشى و تفتی وڕێژەى توخمە قورسەکان و ژەهراوییەکان، هەروەها شیکردنەوەى پەینى کیمیاوى ئۆرگانى ودیارکردنى ڕیژەى تەخمە خۆراکیەکان هەروەها شیکردنەوەى ڕووەک و دیارکردنى ڕێژەى توخمە خۆراکیەکان و ڕێژەى زەیت.
بریتییە لە داواکاری خاوەن کارگەکانی چەرەزات و بازرگانەکان بۆ هاوردەکردنی چەرەزات لە دەرەوەی هەرێم.
بریتییە لە دابەشکردن و فرۆشتنى نەمامى دارستان لە نەمامگەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەم پرۆسەیە ساڵانە لە مانگى یازدە (١١) تا کۆتایى مانگى چوار (٤)، واتا بۆ ماوەى شەش (٦) مانگ بەردەوام دەبێت.
دابین کردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ بەرێوەبەرایەتى ڤیتیرنەرى پارێزگاکان و ڕێکخستن و رێپێدانى مۆلەتى هاوردنى دەرمان وڤاکسینى ڤیتیرنەرى وپێداویستى تاقیگەیى بۆ کۆمپانیاکانى ڤیتیرنەرى.
بریتییە لەپێدانی پەنجەماسی ئامادەکراو لەپڕۆژەکانی پەنجەماسی لەکەرتی گشتی, بەپڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لەکەرتی تایبەت بەنرخێکی پاڵپشتکراو. رێژەیەکیش دیاری دەکرێت بۆ خستنەناو ئاوی بەنداوەکان و کۆگا ئاوییەکان، بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی ماسی لەبەنداوەکان.
بەنداو بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى ئاوى ژێر زەوى، بە ئاودێرى کردن و ئاژەڵدارى و سامانى ماسى، و دابین کردنى ئاوى خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان وپاراستنى زەوى کشتوکاڵییەکان لە مەترسى لافاو و ڕاماڵین، بە مەبەستى دروست بوونى شوێنى گەشت و گوزار، و هەندێ بەنداویش بە مەبەستى بەرهەم هێنانى ووزەى کارەبا جێ بە جێ دەکرێن.