خزمەتگوزارى دروستکردنى پڕۆژەى ئاودێرى

پێناسە
بریتییە لە دروستکردنى جۆگەى کۆنکرێتى و دانان و گواستنەوەى ئاو بە شێوەى پمپ بۆ پڕۆژەکانى کشتوکاڵى وە بەراوکردنى ڕووبەرى زەوى وە سوود وەرگرتن لە ئاوى سەر زەوى و کەمکردنەوەى بەکارهێنانى ئاوى ژێر زەوى، پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو پڕۆژە ئاودێرییانەى کە بە هۆى قوڕ و لیتەوە پیسبوون.
مەرجەکان
داواکارى جووتیاران یان ئەنجومەنى گوند یان یەکێتى جووتیاران.
بوونى سەرچاوەى ئاو وەکوو ڕووبار یان ڕووبارى وەرزى یان کانیاو.
بوونى زەوى بەراو کەمتر نەبى لە سی (٣٠) دۆنم.
بوونى ژمارەیەکى زۆرى سوودمەند لەسەر پڕۆژە واتە بۆ تاکە کەس پڕۆژەى ئاودێرى دروست ناکرێت.
وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانى ئاو.
وەزارەتى دارایى و ئابووری بە دابینکردنى بودجەى پێویست.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەم خزمەتێکى گشتىیە بۆ تاکە کەس ئەنجام نادرێت بۆیە هیچ بەڵگە و ناسنامەى پێویست نییە.
ماوەی پێویست
شەست (٦٠) ڕۆژ بۆ سەد و پەنجا (١٥٠) ڕۆژ.
تێچوو

هیچ تێچوویەکى نییە بۆ بەکارهێنەر (جووتیاران).
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری خەڵکی گوند لە ڕێکای ئەنجومەنی گوند یان موختار بە یەکەی کارگێڕی ناوچەکە (قەزا، ناحیە، پارێزگا).
دوای ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕییەکان لە یەکەی کارگێڕی داواکارییەکە دەنێردرێت بۆ هۆبەی کشتوکاڵی ناوچەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست، دواتر لە ڕێگای دامودەزگاکان خۆیانەوە جێبەجێ دەکرێت تاوەکوو وەرگرتنی ڕەزامەندی پڕۆژەکە و جێبەجێکردنی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-25
دوا دەستکاری22-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.