بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو

بریتییە لە پێدانى مۆڵەتى بیری قووڵ بۆ زەوى کشتوکاڵ و پیشەسازى و خواردنەوە بۆ گشت هاوڵاتیان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان، بەمەبەستى هەڵکەندنى بیرى قووڵ.
بریتییە لە دروستکردنى جۆگەى کۆنکرێتى و دانان و گواستنەوەى ئاو بە شێوەى پمپ بۆ پڕۆژەکانى کشتوکاڵى وە بەراوکردنى ڕووبەرى زەوى وە سوود وەرگرتن لە ئاوى سەر زەوى و کەمکردنەوەى بەکارهێنانى ئاوى ژێر زەوى، پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو پڕۆژە ئاودێرییانەى کە بە هۆى قوڕ و لیتەوە پیسبوون.
پێدانى بەرچاوڕوونى بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان سەبارەت بە ئاستى مەترسى لافاو لەسەر ئەو جێگایەى کە هەڵیان بژاردووە بۆ پڕۆژەکەیان و پێشنیار و چارەسەرى زانستى بۆیان بۆ پاراستنیان لە لافاو، لە هەمان کاتدا پاراستنى ڕێڕەوە سروشتییەکان لە تێکچوون وە بووژانەوەى کانى و کارێزەکان سوود وەرگرتن لە ئاو سەر زەوى کە بۆ مەبەستى جیاجیا بەکار دەهێنرێت.