دروستکردنى پۆند بۆ کۆکردنەوەى ئاو بۆ ناوچە جیاجیاکان بۆ دابینکردن و کۆنترۆڵکردنی ئاو

پێناسە
بریتییە لە بەنداوێکى بچووک کە بۆ مەبەستى کۆکردنەوەى سەرچاوەکانى ئاو و باران بۆ بووژانەوەى ئاوى ژێر زەوى و بەراوکردنى زەوییە کشتوکاڵییەکان وە کۆنترۆڵ و کەمکردنەوەى مەترسى لافاو.
مەرجەکان
بوونى پێویستى فیعلى بۆ کۆکردنەوەى ئاوى وەرزى.
شوێنى گونجاو بۆ دروستکردنى بەربەست.
ئامادەیی خەڵکی گوند بۆ دابینکردنى زەوى و داوانەکردنەوەى قەرەبوو، چونکە سوودى پڕۆژەکە بۆ ئەو گوندەیە.
ئاسانکارى و هاوکارى سوودمەندان (خەڵکى گوند).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەکان بۆ پێشکەشکردنى داواکاری:
داواکارییەک بەناوى گوند.
پشتگیری لە لایەن ئیدارە و کشتوکاڵ.
بەڵێننامەیەک لە لایەن خەڵکی گوند.
ماوەی پێویست
شەش (٦) مانگ بۆ یەک (١) ساڵ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری خەڵکی گوند لە ڕێکای ئەنجومەنی گوند یان موختار بە یەکەی کارگێڕی ناوچەکە (قەزا، ناحیە، پارێزگا).
دوای ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕییەکان لە یەکەی کارگێڕی داواکارییەکە دەنێردرێت بۆ هۆبەی کشتوکاڵی ناوچەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست، دواتر لە ڕێگای دامودەزگاکان خۆیانەوە جێبەجێ دەکرێت تاوەکوو وەرگرتنی ڕەزامەندی پڕۆژەکە و جێبەجێکردنی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-26
دوا دەستکاری22-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.