هاوردەکردنی دار ( ئەسپیندار و تەختەدار)

پێناسە
ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی دار ( ئەسپیندار و تەختەدار).
مەرجەکان
دەبێت هاوردەکار خاوەن کۆمپانیا یان کارگە بێت، مۆڵەتی کارکردنی هەبێت.
ناسنامەی ژووری بازرگانی هەبێت.
دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنەکانی وەک (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کارگەکەی تیادا دامەزراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی ژووری بازرگانی.
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا یاخود کارگە.
ئەگەر هەر کەسێکی تر بێجگە لە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیەوێت مامەڵەکە رابپەڕێنێت دەبێت بریکارنامەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێ بێت.
ماوەی پێویست
(٢) دوو کاتژمێر، (٣) سێ کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کارگەکەی تیادا دامەزراوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.
سەرکەوتووی ئەنجامی تاقیگەیی لە کەرەنتینەکانی دەروازە سنوورییەکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-31
دوا دەستکاری06-11-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.