پێناسە
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (١٠) ى ساڵى ٢٠١٣ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونى زەوى پێویست و گونجاو.
هەبوونى سەرچاوەى ئاوى سەر زەوى (ڕووبار، زێ، کانیاو یاخود ئەو بیرە ئاوانەى کە ئاوەکانیان بەخودکارى هەڵدەقوڵێن).
گشت مەرج و ڕێنماییەکانى ژمارە (١٠)ى ساڵى ٢٠١٣ تێدابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
یەک کۆپی لە بەڵگەنامەکانى ناسنامەى بارى شارستانى.
یەک کۆپی لە بەڵگەنامەکانى ڕەگەزنامە.
(٣) سێ وێنە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) يەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
تێچووى مۆڵەتى پڕۆژە لە ب. گ. کشتوکاڵى پارێزگاکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى بەدەستهێنانى مۆڵەت لە لایەن خاوەن پڕۆژەکەلە ب. گ. کشتوکاڵ.
وەرگرتنەوەى مۆڵەتەکەیە لە ب. سامانى ماسی لەدیوانى ب. گ. سامانى ئاژەڵ و ڤێتیرنەرى.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-17
دوا دەستکاری10-04-2022
Add new comment