تاقیگەى شیکردنەوەى خاک و ئاو و پەین و ڕووەک

پێناسە
بریتییە لە شیکردنەوەى خاک لەرووى فیزیاوى و کیمیاوى، و شیکردنەوەى ئاو و دیارکردنى ترشى و تفتی وڕێژەى توخمە قورسەکان و ژەهراوییەکان، هەروەها شیکردنەوەى پەینى کیمیاوى ئۆرگانى ودیارکردنى ڕیژەى تەخمە خۆراکیەکان هەروەها شیکردنەوەى ڕووەک و دیارکردنى ڕێژەى توخمە خۆراکیەکان و ڕێژەى زەیت.
مەرجەکان
دەبێت تیمى تایبەت بە تاقیگە سامپڵ وەربگرن، بەشێوەیەکى زانستى و زانیارى هەبێت لەسەر چۆنیەتى وەرگرتنى نموونه (سامپڵ).
ئەگەر بابەتەکە هاوردە کراوبێت دەبێت لە رێگاى نوسراوى تایبەت لە خاڵە سنوریەکان و لیژنەى تایبەت بەپێى رێنماییەکان سامپڵەکە بگاتە تاقیگە.
ئەگەر بۆ وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان بێت، دەبێت لە رێگاى نوسراوى تایبەت لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆژینەوە نوسراوى بۆ بکرێت بۆ تاقیگەکان.
دەبێت سامپڵەکە هەموو ئەو زانیاریانەى کە لەسەر کیسەکان یان قوتوەکان هەیە رون و ئاشکرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارى خزمەتگوزار / پێشکەش کردنى داواکارى بە مەبەستى وەرگرتنى رەزامەندى بۆ ئەنجام دانى ئەو خزمەتە.
نوسراوى ب.گ. توێژینەوە / داواکارییەکە بە نوسراوى فەرمى رەوانەى فەرمانگەى ئەنجام دەری خزمەتەکە دەکرێت و رەزامەندى لەسەر دەدرێت بۆ ئەنجام دانى کارى پێویست.
ماوەی پێویست
(١) کاتژمێر بۆ (٢) رۆژ.
تێچوو
خشتەى نرخەکان هاوپێچ کراوە، نرخەکان بەپێ ى جۆرکى شیکردنەوەکەیە.

ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى نوسراو یان داواکارى بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى.
پێدانى سامپڵ یان وەرگرتنى سامپڵ بۆ تاقیگە.
شیکردنەوەى لەلایەن تاقیگە و دورستکردنى خشتەى تایبەت بەشیکردنەوەکان و واژۆکردنى لەلایەن بەرپرسى تاقیگە و فەرمانبەرى تاقیگە.
وەرگرتنى تێچووى شیکردنەوەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى.
وەڵام دانەوەى نوسراوەکەیان داواکارییەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-28
دوا دەستکاری08-08-2021

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.