پێناسە
بریتییە لەپێدانی پەنجەماسی ئامادەکراو لەپڕۆژەکانی پەنجەماسی لەکەرتی گشتی, بەپڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لەکەرتی تایبەت بەنرخێکی پاڵپشتکراو. رێژەیەکیش دیاری دەکرێت بۆ خستنەناو ئاوی بەنداوەکان و کۆگا ئاوییەکان، بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی ماسی لەبەنداوەکان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونى پڕۆژەى ماسی و دەبێت پڕۆژەکە لەکار نەکەوتبێت.
بۆ پڕۆژەى خاوەن مۆڵەت دەبێت مۆڵەتەکەى نوێ کرابێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەکانى ناسنامەى بارى شارستانى.
رەگەزنامە.
وێنە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمیر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
نرخی پەنجەماسی پاڵپشتى کراوە (25 دینار بۆیەک پەنجەماسی).
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنى داواکارى وەرگرتنى پەنجەماسی.
پشکنینى پڕۆژەکە لەلایەن فەرمانگەى کشتوکاڵی ناوچەکە.
بەرزکردنەوەى پشکنینەکە بۆ ب. گ. کشتوکاڵى پارێزگا.
وەرگرتنى پەنجەماسی لە هەڵهێنەرەکانى کەرتى گشتى پارێزگاکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-18
دوا دەستکاری03-12-2021

Add new comment