ئامێرە کشتوکاڵییەکان

پێناسە
پێشکەشکردنی خزمەتی هونەری بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و پاڵپشتی ناساندنی جووتیاران بەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵەی ئامێری کشتوکاڵی دەکەن.
مەرجەکان
مۆڵەتی کۆمپانیای هەبێت و تیایدا پسپۆڕیەتی کشتوکاڵی دیاریکرابێت.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئامێرە کشتوکاڵییەکان لە ڕووی کوالیتی ئامێر.
پێویستە ناسنامەی ژووری بازرگانی هەبێت.
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە خزمەتەکە داوابکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا دامەزراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی ژووری بازرگانی
مۆڵەتی کۆمپانیا کە تیایدا پسپۆری کشتوکاڵی دیاری کرابێت.
ماوەی پێویست
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا دامەزراوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون. بۆ ئەو نوسراوانەی کە بۆ مەبەستی پاڵپشتیکردنی جووتیاران بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی بە نرخی فەرمی لەلایەن ب.گ. کشتوکاڵی پارێزگاکانەوە بەرزکراون.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-32
دوا دەستکاری06-11-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.