پێناسە
چاککردنی مانگای بەکەڵ و زیادکردنی وەچەی نوێ، بەمەبەستی زیاد کردنى بەرهەمى شیر و گۆشت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونى مانگاى بەکەڵ.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ ناسنامەیەک پێویست نییە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
نیو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
تەنها نرخى ستروى چاککرنى دەستکرد لە فەرمانگە بە (٢) دوو هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
تەنها ئاگەدارکردنەوە لە لایەن جوتیارەوە، کە مانگاکەی بەکەڵە، یان بردنی مانگاکە بۆ نزیکترین هۆبەی چاککردنی دەستکرد.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-11
دوا دەستکاری03-12-2021

Add new comment