ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ

پێناسە
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
مەرجەکان
ناكام نەبێت و تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ كەمتر نەبێت.
پێویستە ڕووبەری زەوی پێویستی لەبەردەستدا بێت و شوێنی گونجاو بێت.
ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت وەک (بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان).
هێنانی نووسراوی تۆماری بایۆمەتری بۆ سەلماندنی کە فەرمانبەری حکومی نییە جگە لە زەوی مولک.
هەبوونی سەرچاوەی ئاو و کارەبا.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى).
داواکاری.
سایتپلانی پڕۆژە.
کۆنووس و نەخشە (مترسم).
نووسراوی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی (بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان).
بەڵێننامە.
نووسراوی بایۆمەتری.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی کشتوکاڵی ناوچەکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
پشكنینی شوێنی پڕۆژە و ئامادەكردنی نەخشە لەسەر پارچە زەوی دیاریكراو بۆ مەبەستی دروستكردنی پڕۆژە لە لایەن بەشی كشتوكاڵی ناوچەكە.
بەرزكردنەوەی مامەڵە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە پێی سنووری جوگرافیا.
ناردنی مامەڵە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان (بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان).
بەرزكردنەوەی مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
تۆماركردنی مامەڵەكە لە ژووری هاتووەكان.
پێشكەشكردنی مامەڵەكە بە نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
وردبینیكردن و ئامادەكردن و ڕاییكردنی مامەڵەكە لە بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
واژۆكردنی وێنەی نووسراوی ڕەزامەندی سەرەتایی پڕۆژە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
سەردانی ژووری دەرچووکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەكە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-43
دوا دەستکاری20-02-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.