پێدانی مۆڵەتی هاوردن بە کۆمپانیای گۆشت و بەروبوومەکانی ئاژەڵ و شیرنەمەنی

پێناسە
پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
ئیمەیڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
مەرجەکان
پێویستە داواکاری کۆمپانیا تایبەتمەندی هەبێت.
نووسراوی هاوردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی یان بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگا هەبێت.
پێویستە پشکنینی کۆگا یان ساردکەرەوەی بۆ بکرێت.
پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە (١ و ٢).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکاری کۆمپانیا.
فۆرمی ژمارە (١ و ٢).
ئەنجامی پشکنینی کۆگا یان ساردکەرەوە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
- گۆشت و بەروبوومەکانی بڕی (٢٠٠) دوو سەد دینار.
- شیر و بەروبوومەکانی بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- هێلکەی خواردن بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- هێلکەی تروکاندن بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- جوجکە بڕی (١) یەک دینار.
- ئالیک و پێداویستییەکانی بڕی (٢٥٠) دوو سەد و پەنجا دینار.
- ڕەشەوڵاغ بڕی (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- مەڕ و بزن بڕی (٢٥٠) دوو سەد و پەنجا دینار.
- ئاژەڵی جوانی بڕی (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- باڵندەی جوانی بڕی (١٠٠) سەد دینار.
- ماسی جوانی بڕی (١٠٠) سەد دینار.
- دەرمان و ڤاکسین (١) یەک دینار.
- ئامێری تاقیگەیی و پێداویستی ڤێتێرنەری بڕی (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری بە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگاکان.
سەرجەم دۆکۆمێنت و داواکارییەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری دەکرێت.
لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی واژۆ دەکرێت و لە بەشی دەرچووەکان مامەڵەکەی وەردەگرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-46
دوا دەستکاری20-02-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.