پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی

پێناسە
هەموو پڕۆژەکانی سامانی ماسی پێش دەستبەکاربوونی پێویستە مۆڵەتی دەستبەکاربوون وەربگرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری/ سامانی ماسی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موسڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
مەرجەکان
هەبوونی ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکە.
پڕۆژەکە تەواو کرابێت و ئامادەبێت بۆ کارکردن.
مەرجەکانی پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە حەوزی خۆڵ:
سه‌رچاوه‌ی ئاوی پڕۆژه‌كه‌ بیری ئیرتوازی نه‌بێت.
ڕووبه‌ری گشتی زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌كه‌ له‌ سێ (٣) دۆنم كه‌متر نه‌بێت و ڕووبه‌ری ئاوی پڕۆژه‌كه‌ له‌ دوو (٢) دۆنم كه‌متر نه‌بێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان) هەبێت.
مه‌رجه‌كانى پڕۆژه‌ى به‌خێوكردنى ماسى له‌ حه‌وزى قه‌فه‌س:
ئەم پڕۆژه‌یه‌ له‌ ناو به‌نداو و ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كاندا داده‌نرێت.
ڕووبه‌رى ئاوى پڕۆژه‌كه‌ له‌ (١٥٠)م٢ سه‌د و په‌نجا مه‌تر دووجا كه‌متر نه‌بێت.
قوڵى ئاوه‌كه‌ له‌ شوێنى پڕۆژه‌كه‌ له‌ سێ (٣)م كه‌متر نه‌بێت.
پڕۆژه‌كه‌ ڕێگر نه‌بێت له‌ كارى خاوێنكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى ئاوى و به‌له‌مه‌وانی له‌ ده‌ریاچه‌ و به‌نداوه‌كان.
نابێت حه‌وزه‌كان له‌ كه‌ناڵه‌كانى ئاودێرى دابنرێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکان) هەبێت.
دانانی هێمای ڕووناككه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌رخستنی سنوور و پانتایی پڕۆژه‌كه‌ له‌ شه‌ودا.
مه‌رجه‌كانی پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی له‌ حه‌وزی كۆنكریت:
ڕووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كه‌ یەک (١) دۆنم كه‌متر نه‌بێت و ڕووبه‌ری ئاوی له‌ سێ سه‌د مه‌تر دووجا (٣٠٠)م٢ كه‌متر نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی پڕۆژه‌كه‌ بیری ئیرتیوازی نه‌بێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان) هەبێت.
مه‌رجه‌كانی پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی له‌ حه‌وزی داخراو و پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماسی جوانى:
سه‌رچاوه‌ی ئاوی پڕۆژه‌كه‌ بیری ئیرتیوازی نه‌بێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان) هەبێت.
مه‌رجه‌كانى پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى په‌نجه‌ماسی (هه‌ڵهێنه‌ر):
سه‌رچاوه‌ی ئاوی پڕۆژه‌كه‌ بیری ئیرتیوازی نه‌بێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى).
سێ (٣) وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
پێویستە نرخی بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە دیاری بکرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەشی کشتوکاڵی ناوچەی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
دواتر داواکارییەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی قەزاکان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ.
وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-45
دوا دەستکاری20-02-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.