پێناسە
هەموو پڕۆژەیەکى سامانى ئاژەڵ وەک (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) پێش دەست بەکارکردن پێویستە مۆڵەتى کارکردن وەربگرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری/ سامانی ئاژەڵ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری / هەولێر
هەولێر / ڕێگای موصڵ / گەڕەکی نیشتیمان / بەرامبەر دادگای بەرایی هەولێر
ئیمێڵ: vet.kurdistan@gmail.com
07504477612
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونى ڕەزامەندى سەرتایی بۆ پڕۆژەکان.
پڕۆژەکە تەواوکرابێت و ئامادەبێت بۆ کارکردن.
پڕۆژەکە گشت مەرج و ڕێنماییەکانى ژمارە (٨)ى ساڵى ٢٠٢١ تێدابێت.
هەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و گرێبەستی سەرپەرشتیکردن.
ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی / بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی هەبێت.


ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زاری هەبێت، بە مەبەستی تەرخانکردنی زەوی ئەگەر زەوییەکە گرێبەست یان مافی ڕەفتار یان بەردەڵان بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی.
ڕەگەزنامە.
(٣) سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
تێچوو، ڕەسمی مۆڵەت پێدان لەب.گ.پارێزگاکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە داوی وردبینیکردن و ئامادەکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی وێنەی نوسراو.
سەردانی ژووری دەرچوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-14
دوا دەستکاری01-11-2023

Add new comment