پێناسە
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونى پڕۆژە یان کۆمپانیاى بازرگانى تایبەتمەند.
پێویستى ناوخۆ بەو پێداویستیانە.
ئەو وڵاتەى بەروبوومەکەی لێ هاوردە دەکرێت ڕێگاپێدراوبێت بە پێى ڕێنماییەکانى هەرێمى کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ ناسنامەیەکی پێویست نییە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
٢٠/٨/٢٠١٤ دەست بە وەرگرتنى کراوە ئەم ڕسوماتە کراوە، بە پێى نوسراوى وەزارەتى دارایی و ئابورى ژمارە (٧٦٢٧) لە ٢٤/٧/٢٠١٤.
- بۆ هەر تەنێک گۆشتى ماسی (٢،٠٠٠) دوو هەزار دینار.
- موادى ئالیک (٢٥٠) دوو سەد و پەنجا دینار بۆ هەر تەنێک.
- ماسی جوانى (١٠٠) سەد دینار بۆ یەک دانە.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانکردنى ژوورى هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی واردکردنى مامەڵە.
سەردانکردنى ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى، بە مەبەستی ئاراستەکردنى مامەلەکە بۆ ب. سامانى ماسی.
سەردانکردنى ژوورى ب. سامانى ماسی، بە مەبەستی وردبینکردنى مامەلەکە و پێدانى ڕەزامەندى.
سەردانکردنى ژوورى ب. ژمێریارى بۆ دانى ڕسوماتى پێویست بە جۆر و بڕى ماددەى داواکراو.
سەردانکردنى ژوورى تەندروستى ئاژەڵ، بە مەبەستی وردبینى کردنى سەرچاوەى مادەکە لەڕووى تەندروستى و بەڵگەنامەى پێویست.
سەردانکردنى ژوورى ب. کەرەنتین بۆ وردبینکردن و ئامادەکردنى نوسراوى کۆتایی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-15
دوا دەستکاری06-04-2022

Add new comment