پێدانى مۆڵەت بۆ بەرهەمهێنانى بنیشت لە دار قەزوان

پێناسە
پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو/ب. گ. باخدارى و دارستان و پاوان/ب. دارستان و پاوان لە پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخدارى و دارستان و پاوان / هەولێر
هه‌ولێر / شه‌قامی ڕاستى
ئیمەیڵ: info@moawr.org.krd
07504786336
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / هەولێر
هه‌ولێر / ڕێگاى پیرمام نزیک پیشەسازى باکوور
ئیمەیڵ: darstanihawler@gmail.com
07504490053
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / سلێمانى
سلێمانى / بەکرەجۆ
ئیمەیڵ: sulyforetry@gmail.com
0533160336
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / دهۆک
دهۆک / شەقامى ئەنوەر مایى
ئیمەیڵ: foretryduohokdirec@gmail.com
07518054956
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / هەڵەبجە
هەڵەبجە / گەڕەکى بەختیارى
07501940996
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / ڕاپەڕین
ڕانیە / جووتسایدى دەربەندى ڕانیە
07701560855
بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان / گەرمیان
کەلار / جووتسایدى گردە گۆزینە
ئیمەیڵ: darstanygarmyan@gmail.com
07701204883
مەرجەکان
داواکار هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت، پشتگیرى ئەنجومەنى گوندى هەبێت و پەیوەست بێت بە ڕێنماییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی بارى کەسى، بۆ دڵنیابوون لە هاوڵاتى بوونى لە هەرێمى کوردستان.
ڕەزامەندى ئەنجومەنى گوند و یەکەى ئیدارى ئەو ناوچەیەى بنیشتەکەى لێ بەرهەم دەهێنرێت.
ماوەی پێویست
دوو (٢) ڕۆژ بۆ چوار (٤) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ هەر درەختێک بڕی (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان دەکات بە پێی سنووری جوگرافی.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنى نووسراوى هۆبەى دارستان و پاوان لەگەڵ داواکارییەکە.
سەردانی ژوورى بەشى دارستان دەکات، بە مەبەستی پشکنینى مەیدانى شوێن و دارەکان دواتر بەرزکردنەوەى ڕاو سەرنج.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی لارى نەبوون و پەسەندکردنى مۆڵەت.
سەردانی ژوورى هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-22
دوا دەستکاری
08-01-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان