پێدانی پێشینەی کشتوکاڵ بە جوتیاران و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سودمەندانەوە

ئاگاداری
لە ئێستادا وەرگرتنی ئەو پێشینەیە وەستاوە، بەڵام سوودمەندان پێویستە بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە پێشینە وەرگیراوکە بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بە پێچەوانەوە سوودی دواکەوتن دەکەوێتە سەر پێشینەکانیان.
پێناسە
بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پێشینەی کشتوکاڵ دەدرێت بە جوتیاران بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەت دارایی و ئابووری/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان/ بانکەکانی کشتوکاڵییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بانکی کشتوکاڵی هەولێر
هەولێر / (١٠٠)م / ناو گومرگی هەولێر
ئیمەیڵ/ kshtukalbank.hawlr.com
07500763040
بانکی کشتوکاڵی شەقلاوە
شەقامی هیران و نازەنین/ سۆرک
ئیمەیڵ/bkshaqlawa@gmail.com
07504559846 0665220937
بانکی کشتوکاڵی سلێمانی
سلێمانی / چوار باغ / خوار هۆتیل پالاس
ئیمەیڵ/ kshtukal.bank@yahoo.com
07701521656 3200347
بانکی کشتوکاڵی ڕاپەڕین
شەقامی گشتی سید علی / بەرامبەر پزیشکی دادوەری
ئیمەیڵ/ bankykshtukalyraparin@gmail.com
07501716077
بانکی کشتوکاڵی گەرمیان
ڕێگای کەلار / کفری
ئیمەیڵ/ bankyk.garmyan@yahoo.com
07702154384
بانکی کشتوکاڵی دهۆک
گری باسی / شوقەت کون
ئیمەیڵ/bankkshtokalduhok01@yahoo.com
07507441552
مەرجەکان
خزمەتخواز تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
زەوی کشتوکاڵی هەبێت بە ڕووبەری دیاریکراو، کە لە ڕێنماییەکانی هەر پڕۆژەیەکدا هاتووە.
ئەم خزمەتە لە لایەن بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بەپێی بریکارنامەی دادنووس.
جوتیار پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی، دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە. لە کاتی نەگەڕاندنەوەی پێشینەکە لە ماوەی دیاریکراو، سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٢%) دەچێتە سەر.
پێویستە خزمەتخواز بەڵیننامەی یاسایی ئامادەبکات، کە تێیدا پابەندبوونی خۆی بە سەرجەم مەرج و ڕێنماییەکان نیشان بدات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
قەواڵەی موڵکی (سند طابو)ی زەوی کشتوکاڵی یان گرێبەستی کشتوکاڵی.
چەسپاندنی سنوور، نەخشەی کاسترو.
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی) و فۆڕمی خۆراک و کارتی زانیاری.
بەڵێننامەی (تعهد)، بە مەبەستی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی پێدانی پێشینەی کشتوکاڵی.
پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ.
پشتگیری یەکێتیی جوتیاران.
دەرخستە و نەخشەی پڕۆژەکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) مانگ.
تێچوو
- بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٧) نووسراوی ژمارە (٦٥٥٩) لە ساڵی ٢٠١٠/٤/٢٧:
لە هەر (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینارە وەردەگیرێت.
- جوتیار پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە. لە کاتی نەگەراندنەوەی پیشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٢%) دەچێتە سەر.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە سەرەتادا جوتیار سەردانی بنکەی کشتوکاڵی سنوورەکەی خۆی دەکات، بە مەبەستی داواکاری پڕۆژەکەی و وەرگرتنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکەی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نووسراو بۆ بانکی کشتوکاڵی پەیوەندار.
دوای هێنانی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ خزمەتخواز سەردانی بانکی کشتوکاڵ دەکات، ژووری کارگێڕی و خۆییەتی، بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو و پێدانی ژمارەی هاتوو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی سەرەتایی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری پێشینە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری پێشینەکە و ڕێکخستنی دۆسییەکەی و دانانی نۆبەی پشکنین (کشف) بۆ سەر پڕۆژەکە.
بە هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ پشکنین (کشف) بۆ پڕۆژەکە دەکرێت، ڕاپۆرتی پشکنین دەگەڕێتەوە بانکی کشتوکاڵ.
دوای گەڕانەوەی ڕاپۆرتی پشکنین (کشف)، سەردانی ژووری پێشینە دەکات، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەری پێشینە.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بانک دەکات، بە مەبەستی واژۆی خەرجکردنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکە.
سەردانی ژووری ژمێریار دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی چەکی پارەی قۆناغی یەکەم.
خزمەتخواز سەردانی بانکی بازرگانی دیاریکراو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی قۆناغی یەکەم.
دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە، پشکنینی کۆتایی بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکە دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆژەکە، بە هەمان شێوەی قۆناغی یەکەم، چەکی قۆناغی کۆتایی پێشینەکەی بۆ دەکرێت و مامەڵەکەی تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-27
دوا دەستکاری19-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.