پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پڕۆژەی دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠
نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگە ناحکومییەکان بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
مۆڵەتدان و سەرپەرشتىكردنى كۆمپانياكانى ڕاکێشانی کابڵی تیشکی لە نێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان كابڵى تيشكى(فايبر ئۆبتک) سەرچاوەيەكى گرنگى بوارى گەياندنە وە داڕشتنى تۆڕى فايبەر لە هـەرێمى كوردستان بويتە ژێرخانێكى بەهێزى بوارى گەياندن وە دەتوانرێت سوودى لێ وەربگيرێت لە بوارە جياجياكانى تری گەياندن وە پاڵيشێكى بەهێزە لە بوارى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتە.
گۆڕینی سهرمایهی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بریتییه له زیادكردن و كهمكردنی سهرمایهی كۆمپانیا، كه بههۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زهرهی كۆمپانیا ههڵدهستێت به ئهنجامدانی گۆڕانكاری له سهرمایهكهی.
گۆڕینی چالاكی كۆمپانیا نیشتمانییەکان بریتییه له كهمكردنهوهی یان زیادكردن و گۆڕینی چاڵاكی كۆمپانیا نیشتمانییەکان.
كردنهوهی لقی كۆمپانیاكانی ههرێم ئەو كۆمپانیایانهی كه بارەگای سهركییان له یهكێک له شارهكانی ههرێمی كوردستانە، دەتوانن لقی كۆمپانیاکەیان بکەنەوە له شارێكی تری ههرێمی كوردستان، بۆ نموونه كۆمپانیایهک بارەگای سهرهكی له شاری ههولێر دهیهوێت لق بكاتهوه له شاری سلێمانی یان دهۆک یان ههڵەبجه.
پێدانی نووسراوی پشتگیری و پشتڕاستکردنەوەی بهڵگهنامهكانی کۆمپانیاکان بریتییه له پێدانی نووسراوی پشتگیری یان پشتڕاسکردنەوەی بهڵگهنامهكان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له بهڕێوەبهرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مهبهستی ئهنجامدانی کار و چاڵاکییەکانی کۆمپانیا.