مۆڵەتدان و سەرپەرشتىكردنى كۆمپانياكانى ڕاکێشانی کابڵی تیشکی لە نێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

پێناسە
كابڵى تيشكى(فايبر ئۆبتک) سەرچاوەيەكى گرنگى بوارى گەياندنە وە داڕشتنى تۆڕى فايبەر لە هـەرێمى كوردستان بويتە ژێرخانێكى بەهێزى بوارى گەياندن وە دەتوانرێت سوودى لێ وەربگيرێت لە بوارە جياجياكانى تری گەياندن وە پاڵيشێكى بەهێزە لە بوارى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕیوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان(VSAT,WIFI,LTE4G)

کاتی کارکردن
لە یەک شەممە تاوەکو چوارشەممە(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی نیوەڕۆ، ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر (٩:٠٠) بەیانی تاوەکو (١٢:٣٠) نیوەرۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابلی تیشکی و لەرەلەرەکان
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر تابلۆ مۆڵ
0662232800
مەرجەکان
دەبێت کۆمپانیای تۆمارکراو بێت (لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئامادەکردنی داواکارییەک لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست بەو خزمەتگوزارییە و ئاڕاستەکردنی بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
دەبێت ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (وەزارەتی ناوخۆ) کە لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن بە نوسراوى فەرمی داوای لاری نەبوونیان لە ڕووى ئەمنی و لە ڕووى تەکنیکی بە پێی پەیوەندیان دەکرێت.
پێدانی ڕەزامەندی مۆڵەت بە گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.
دەرکردنی فەرمانی وەزاری مۆڵەتپێدان لە وەزارەتمان.
پێویستە کۆمپانیا دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ فەرمانبەرانی بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
پێویستە کۆمپانیا پاکانەی باجی دەرامەتی (ضریبة الدخل) هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی بڕیاری کارگێڕی دامەزراندنی کۆمپانیا (تسجیل شرکات).
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا (الشهادة الجداریة).
ناونیشانی کۆمپانیا.
ژمارەی پەیوەندی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە ناسنامەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
وێنەیەک لە گرێبەستى دامەزراندنی کۆمپانیا (عقد تأسیس الشرکة).
وێنەیەک لە کۆنووسی کۆبونەوەى کۆمپانیا (محضر الاجتماع).
هێنانی نوسراوى بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی (الضمان الاجتماعي).
هێنانی پاکانەى باجی دەرامەت (ضریبة الدخل).
ماوەی پێویست
(١٥) پانزە بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ، بەدەر لەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ گەڕانەوەی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری، وەزارەتی ناوخۆ.
تێچوو
داهاتى ساڵانەى کۆمپانیا لە دەرەوەى سنوورى هەرێمى کوردستان ڕێژەى (٪٥) وەردەگیرێت بۆ وەزارەتى گواستنەوە وگەیاندن.
داهاتى ساڵانەى کۆمپانیا لە ناو سنوورى هەرێمى کوردستان ڕێژەى (٪٨) وەردەگیرێت بۆ وەزارەتى گواستنەوە وگەیاندن.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بەشەكانى بەڕێوەبەرايەتى گشتى پۆستە و گەياندن.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان (سەردانەکان بەم شێوەیە دەبێت):
ژووری هاتوو دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی داواکارییەکە لەگەڵ گشت بەراییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، بە مەبەستی ناردنی داواکارییەکە بۆ وەزیر.
ژووری وەزیر، بە مەبەستی زانین و ناردنی داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن.
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن، بە مەبەستی ناردنی بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کابڵی تیشکی و لەرەلەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی دیراسەکردنی داواکارییەکە لە ڕووى یاساییەوە.
بەڕێوەبەری کابڵی و تیشکی لەرەلەرەیان، بە مەبەستی تەرخانکردن و بە پێی توانای بوونی باندى لەرەلەرەی پێویست بۆ مۆڵەتی ئەو خزمەتگوزارییە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسا و گرێبەستەکان، بە مەبەستی ئامادەکردنی گرێبەست.
وەزیر، بە مەبەستی واژۆکردنەوەی گرێبەست و فەرمانی وەزاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTAC-14
دوا دەستکاری27-02-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.