هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتی پیشەی بۆ چاکردنەوەی (کەلوپەلی ناومال و کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی)

پێناسە
بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلووپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکالی و پیشەسازی)٠
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
پیشەوەر خۆی داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی بکات، یان لە رێگەی بریکاری یاسایی (وەکیل) بێت.
پێویستە پیشەوەر پاکانەی بەرێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەلایەتی و باجی دەرامەتی هەبێت.
ئەگەر هاتوو پیشەوەر زەوی لەسەر پیشەکەی لە حکومەت وەرگرتبوو، پێویستە پاکانەی شارەوانی هەبێت و (تاکوو (٥) پێنج ساڵ مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتەکەی نابێت).
بۆ پیشەی کلیلساز و چاککردنەوەی قاسە، پیشەوەر لە کاتی هەڵوەشاندنەوی مۆلەتەکەی پێویستی بە پاکانە و لارینەبوونی ئاسایشی ئەو شوێن پیشەکە هەیە.
ئەگەر هاتوو مۆڵەتی پیشە بەسەرچووبێت، پێوستە پیشەوەر پارەی ساڵانی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بدات دواتر مۆڵەتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود یەکێک لەو بەڵگەنامانە (ناسنامەی باری زانیاری، ڕەگەزنامەى عێراقى)
نووسراوی لاری نەبوونی سەرجەم فەرمانگەکانی بۆیدیاریکراوە.
ماوەی پێویست
(١٠) دە رۆژ
تێچوو
بێ بەرامبەرە، تەنها ئەگەر خاوەن پیشە مۆڵەتی پیشەکەی بەسەرچووبێت پێوستە پارەی ساڵانی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بدات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەرێوبەرایەتی کار دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوی مۆڵەتەکەی.
سەردانی ژووری هاتوو، بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری بەرێوبەر بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی هەڵوەشاندنەوی مۆلەتی پیشە و ئامادەکردن هێنانی نووسراوی پاکانە بۆ بەرێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەلایەتی، بەرێوبەرایەتی باجی دەرامەت، شارەوانی پەیوەندیدار و ئاسایشی ناوچەکە.
دوای گەڕاندنەوەی سەرجەم پاکانە و لارینەبوونەکان، پیشەوەر سەردانی ژووری خزمەت گوزاری دوای فرۆشتن دەکات، کاتی پشکنینی بۆ دیاریدەکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لە نەمانی شوێنی پیشەکە.
دوای ئەنجام دانی پشکنین و گەڕاندنەوەی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو فەرمانگانەی بۆی دیاریکراوە، فایل و داواکارییەکە ڕەوانەی بەرێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەلایەتی دەکرێت بە مەبەستی وردبینی کۆتایی و بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوی مۆلەتەکە، ئەم ڕێکارە لەرێگای پۆستەچی فەرمانگەکە خۆی دەکرێت، پیشەوەر چاوەڕوانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پیشەکەی دەکات تا ئاگادار دەکرێتەوە.
دوای وردبینیکردن و نەبوونی هیچ کێشەیەک لە داواکاری و شوێنی کار، پیشەوەرەکە فەرمانی کارگێری و هەڵوەشاندنەوی مۆلەتەکەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەلایەتی پەسەندەکریت و فەرمانەکە لە رێگەی پۆستەچی فەرمەنگەکەوە دەنیردرێتەوە بۆ ئەو بەرێوەبەرایەتییەی داواکارییەکی لێهاتووە، دواتر پیشەوەر لە ڕێگای تەلەفونەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ هاتنی و وەرگرتنەوەی فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
molsa-b62
دوا دەستکاری30-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.