پێشینەی نیشتەجێکردن و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سودمەندان

ئاگاداری
لە ئێستادا وەرگرتنی ئەو پێشینەیە وەستاوە، بەڵام سودمەندانی پێویستە بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە پێشینە وەرگیراوکە بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بە پێچەوانەوە سودی دواکەوتن دەکەوێتە سەر پێشینەکانیان.
پێناسە
پێدانی پێشینەی نیشتەجێکردنە بەو هاوڵاتیانەی کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکڕن لە یەکێک لەو پڕۆژە نیشتەجێکردنانەی مۆڵەت پێدراون لە دەستەی وەبەرهێنان، ئەمەش بۆ هاوکاری کار ئاسانی هاوڵاتیانە تاوەکو ببنە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دارایی و ئابووری/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان/بانکەکانی نیشتەجێکردن

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بانکی نیشتەجێکردن / هەولێر
هەولێر - ئیسکان پشت شوقەکانی ئیسکان بانکی بێخال نهومی دووەم
ئیمەیڵ:- bankinvestment45@yahoo.com
0662642246 - 07504792612
بانکی نیشتەجێکردن / سلێمانی
سێمانی –خوار مزگەوتی قازی محمد
ئیمەیڵ:- nishtagekrdnbank@yahoo.com
07701548830 - 0532271180
بانکی نیشتەجێکردن / دهۆک
دهۆک - تەنیشت فەرمانگەی زانایانی ئایینی
ئیمەیڵ:- eskanbank.duhok@yahoo.com
07504833842 - 0627650586
مەرجەکان
سەرجەم هاوڵاتیان و فەرمانبەران و کاسبکاران خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بە مەرجێک ته‌مه‌نی (١٨) هەژدە ساڵی ته‌واو کردبێت.
خزمەتخواز دەبێت نە خۆی نە خێزانی نە منداڵی ناکامی (منداڵی خوار ١٨ ساڵ) یەکەی نیشتەجیبوونیان بە ناو نەبێت و سوودمەند نەبووبن لە وەرگرتنی شوقە و زەوی و خانووی حکومی لە سنوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێویستە پڕۆژە نیشتەجێکردنەکە لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی پێدرابێت.
ڕێژەی(٪٣٠) بڕی تێچووی یەکە نیشتەجێیەکە وەک پێشنە دەدرێتە (کڕیار).
ئەو کوڕانەی تەمەنیان لە خوار (٣٠) سی ساڵەوەیە پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە و ئەو کچانەی تەمەنیان لە سەروی (٤٥) چل و پێنج ساڵەوەیە و پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە، بۆیان هەیە بڕی قەرزەکەی کە وەری دەگرن بگاتە (٪٤٠) تیچوونی یەکە نیشتەجێیەکە.
وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەم ئەندامان بویان هەیە ئەم قەرزەی وەریدەگرن بگاتە ڕێژەی (٪٤٠)ی تێچووی یەکەی نیشتەجێکردنەکانی کە دەیکڕن، بە مەرجێک لایەنی پەیوەندیداری هەر یەکە لە ناوبراوان پشتگیریان بکات.
ئەو پرۆژانەی لە قەزاو ناحیەکاندا جێبەجێ دەکرێت، بۆیان هەیە کە قەرزەکەیان بگاتە ڕێژەی (٪٤٠) تێچوونی یەکە نیشتەجێکردنەکانی کە دەیکڕن.
خزمەتخواز دەبێت دەستەبەری دارایی (کفالة بملغ) هەبێت، لە کاتی نەگەڕاندنەوەی بڕی قەرزەکە ئەو کەسەی دەستەبەرە داراییەکەی بۆ قەرز وەرگر کردوە پێویستە قەرزەکە بداتەوە.
ئەم خزمەتە لە لایەن بریکارەوە پێشکەش دەکرێت، بە پێی بریکارنامەی دادنووس.
خزمەتخواز پێوستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاری کراوە، لە کاتی نەگەراندنەوەی پیشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (٪١٠) دەچێتە سەر.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی) و فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری، بۆ دڵنیابوون لەوەی خزمەتخواز خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
پشتگیری دەستەی وەبەرهێنان بۆ خزمەتخواز.
ئەگەر خزمەتخواز فەرمانبەری حکومەت بێت، پێویستە پشتگیری لە فەرمانگەکەی بێنێ، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە فەرمانبەرە و مانگانە قەرزەکەی لە مووچەکەی ببڕدرێت.
نوسراوی ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانووبەرە، بە مەبەستی سەلماندنی سوودمەند نەبوونی خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
(١) یەک مانگ بۆ (٣) سێ مانگ.
تێچوو
- ئەگەر قەرزەکە (٣٠،٠٠٠،٠٠٠) سی ملیۆن دینار (٩،٠٠،٠٠٠) نۆ سەد هەزار دینار.
- ئەگەر قەرزەکە (١٨،٠٠٠،٠٠٠) هەژدە ملیون دینار (٥٤٠،٠٠٠) پێنج سەد و چل هەزار دینار.
- لە کاتی نەگەراندنەوەی پێشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (٪١٠) دەچێتە سەر.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بانکە نیشتەجێکردنەکان دەکات.
سەردانی هۆبەی پێشینە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی داواکاری وەرگرتنی پێشینە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆ لەسەر داواکارییەکەی.
دووبارە سەردانی هۆبەی پێشینە دەکات، بە مەبەست پڕکردنەوەی فۆرمی پێشینەکە و نوسراوکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانووبەرە یاخود هەر فەرمانگەیەکی تر کە پێویست بکات.
دوا هێنانەوەی وەڵامی نوسراوەکان سەردانی ژووری کارگێڕی و خۆیەتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی هاتوو بە نوسراوەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەر لەسەر نوسراوەکان.
دووبارە سەردانی هۆبەی پێشنە دەکات، بە مەبەستی ڕێکخستنی دۆسیەی پێشینەکە و دانانی نۆبەی پشکنین (کشف) بۆ سەر پڕۆژەکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین (کشف) و نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک دەچێتەوە هۆبەی پێشینە، بە مەبەستی واژۆی لیژنەی پێشینە و بەڕێوەبەری هۆبەی پێشینە.
سەردانی ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینی و دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک لە دۆسییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی چەکی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی.
خزمەتخوا سەردانی ئەو بانکە دەکات کە بۆی دیاری کراوە، بە مەبەستی خەرجکردنی چەکی پارەکەی.
دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە پشکنینی کۆتایی بۆ یەکە نیشتەجێبوونەکە دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆژەکە، بە هەمان شێوەی قۆناغی یەکەم چەکی قۆناغی کۆتایی پێشینەکەی بۆ دەکرێت و مامەڵەکەی تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-24
دوا دەستکاری25-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.