داواکردنى مافى خانەنشينی (کەرتی مەدەنی) خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەیە، کە خزمەتی یاساییان تەواوکردووە، یان لەسەر داواکاری خۆیان خانەنشین کراون.
داواکردنى پێداچوونەوەى مافى خانەنشینى دابینکراو (تانەگرتن) ئەو مافەیە، کە هەموو فەرمانبەرێکی خانەنشینکراو هەیەتی لە کاتی بوونی هەر کەموکوڕییەک لە دۆسیەی خانەنشینییەکەی تانە لە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بدات بۆ پێداچوونەوە لە مافی دابینکراو.
پێدانى پێشینەى گەشتوگوزار و گەڕاندنەوەی پیشینەکە لە لایەن سودمەندان بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، پێشینەى گەشتوگوزار دەدرێتە ئەو پڕۆژە گەشتوگوزارییانەی لە دەستەى گشتیی گەشتوگوزارى هەرێم مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
پێدانی پێشینەی کشتوکاڵ بە جوتیاران و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سودمەندانەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پێشینەی کشتوکاڵ دەدرێت بە جوتیاران بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.
پێدانی پێشینەی خانووبەرە و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سودمەندانەوە پێدانی پێشینەی خانوبەرە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان.
پێدانی پێشینەی پیشەسازی و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سوودمەندانەوە پێدانی پێشینە بە پڕۆژە پیشەسازییەکان، بە مەبەستی بوژاندنەوە و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.
پەسەندکردنی گرێبەستەکان (گرێبەستی نێوان خاوەن موڵک و کرێچی) گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن موڵک و کرێچی یان خاوەن موڵک و لایەنێکی حکومی ئەنجامدەدرێت و پەسەند دەکرێت، بە ێی ئەو خەمڵاندنەی، کە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات بۆ دیاریکردنی باجی سەر موڵکەکە.