پەسەندکردنی گرێبەستەکان (گرێبەستی نێوان خاوەن مولک و کرێچی)

پێناسە
گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن مولک و کرێچی یان خاوەن مولک و لایەنێکی حکومی ئەنجام دەدرێت و پەسند دەکرێت، بە پێی ئەو خەمڵاندنی کە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات بۆ دیاریکرنی باجی سەر مولکەکە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماریی
07504785967
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووت سایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى ڕاپەرین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز سەر ڕێگای چوارقورنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتى باجى خانوبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکان
کڵێشەی گرێبەستی نێوان خاوەن مولک و کرێچی پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرە بکرێت، ئەو کڵێشەیە لە (٣) سێ وێنە پێک دێت، وێنەیەک بۆ خاوەن مولک و وێنەیەک بۆ کرێچی و وێنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە دەمێنێتەوە.
پێوستە قەواڵەی مولک (سند طابو) نوێکرابێتەوە.
پێویستە کرێچی پاکانەی باجی هەبێت لە باجی دەرامەت.
ئامادەبوونی خاوەن مولک و کرێچی یان بریکارەکانیان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
بۆ کەسانی بیانی پاسپۆرت و کارتی نیشینگە (اقامە).
ماوەی پێویست
(٢٠) بیست بۆ (٣٠) سی خولەک.
تێچوو
پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (١٥)ی تایبەت بە زیادکردنی کرێی پشکنین:
(١٨،٠٠٠) هەژدە هەزار دینار وەک کرێی پشکنین.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی پڕکرنەوەی داواکاری.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی زانینی زنجیرەی مولکەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی دیاریکردنی لیژنەی پشکنین (کشف) بۆ زانینی نرخی ڕاستەقینەی مولک.
وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە لایەن لیژنەی پشکنین و سەردانی بەڕێوەبەر بۆ واژۆکردن لەسەر پشکنینەکە.
سەردانی بەشی خانووبەرە، بە مەبەستی زانینی باجەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە بۆ دانی باج، یاخود داواکردنی وەرگرتنی لێبوردن (اعفاء) لە کاتێک مولکەکە لێبوردن بیگرێتەوە.
سەردانی بەشی گرێبەستەکان، بۆ پەسەندکردنی گرێبەستەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر گرێبەستەکە و تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-17
دوا دەستکاری25-08-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.