پێناسە
مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهایە لە باجی دەرامەت کە لە ئەستۆی کەسی فرۆشیارە لە کاتی ئەنجامی گواستنەوەی خاوەنداریەتی مولکی نیشتەجێبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر، و هەر کەسێک (٥) پێنج ساڵ جارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای هەیە لە باجی دەرامەت تەنها بۆ (١) یەک مولکی نیشتەجێبوون.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى
/ فەرمانگەکانى باجی دەرامەت
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ١
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمەیڵ:- bbdaramat.hawler_1@yahoo.com
ئیمەیڵ:- bbdaramat.hawler_1@yahoo.com
07504312662
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ٢
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمەیڵ:- bjd.hawler2@gmail.com
ئیمەیڵ:- bjd.hawler2@gmail.com
07501993493
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆیە
کۆیە / کۆمەڵگای دارایی
ئیمەیڵ:- bd.koya@gmail.com
ئیمەیڵ:- bd.koya@gmail.com
07503971943
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سۆران
سۆران/ کۆمەڵگای دارایی
ئیمەیڵ:- bajidaramatisoran@yahoo.com
ئیمەیڵ:- bajidaramatisoran@yahoo.com
07504670815
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى دهۆک
دهۆک / تاخی میدیا / شەقامی ئوسترالیا
ئیمەیڵ:- bajduhok@gmail.com
ئیمەیڵ:- bajduhok@gmail.com
07504504526
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى زاخۆ
زاخۆ / نزیک باڵەخانەی نوێی دادگا
ئیمەیڵ:- bbdaramat.zakho@yahoo.com
ئیمەیڵ:- bbdaramat.zakho@yahoo.com
07504334193
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ئاکری
ئاکرێ/ گەڕەکی (١١)ی ئەیلول/ نزیک کۆمەڵگای دارایی ئاکرێ
ئیمەیڵ:- taxakre@yahoo.com
ئیمەیڵ:- taxakre@yahoo.com
07504117122
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م)/ گردە بڕاوەکە / پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ:- bajedaramat_slemany_1@yahoo.com
ئیمەیڵ:- bajedaramat_slemany_1@yahoo.com
07702133002
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزیختنەی بینایی
ئیمێڵ/ bajedaramat.suly2@gmail.com
ئیمێڵ/ bajedaramat.suly2@gmail.com
07501211866
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى گەرمیان
گەرمیان / ناو بازار / بەرامبەر باڵەخانەی بامۆک
ئیمەیڵ:- bajedaramategarmyan@gmail.com
ئیمەیڵ:- bajedaramategarmyan@gmail.com
07701363563
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ڕاپەرین
ڕانیە/ شەقامی سەرکی / کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمەیڵ:- bajedaramat.raparen@hotmail.com
ئیمەیڵ:- bajedaramat.raparen@hotmail.com
07701986045
تێبینەرایەتى باجى دەرامەتى چەمچەماڵ
چەمچەماڵ/ گەڕەکی ڕاپەڕین / بەرامبەر بانکی چەمچەماڵ
ئیمەیڵ:- tbd.chamchamal@gmail.com
ئیمەیڵ:- tbd.chamchamal@gmail.com
07701585693
تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمەیڵ:- tbdkh.darbandikhan@gmail.com
ئیمەیڵ:- tbdkh.darbandikhan@gmail.com
07701553558
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونی نووسراوی شارەوانی، بۆ دڵنیابوون لەوەی مولکەکە جۆری نیشتەجێبوونە.
مەرجە فرۆشیار لە ماوەی (٥) پێنج ساڵی ڕابردوو هیچ لێبوردنێکی لە باجی دەرامەت وەرنەگرتبێت، بە پێی یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠١١.
ئەو مولکە لە ڕێگەی بەخشین (هبة)ەوە وەرگیرابێت، تاکو تێپەربوونی (٥) پێنج ساڵ بەسەر بەخشینەکە مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای لە باجی دەرامەت نییە.
ئەگەر ڕەگەزی مولکەکە زەوی بێت، لە یەک مولک تا ڕووبەری (٨٠٠)م٢ کەسی فرۆشیار مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای لە باجی دەرامەت هەیە، بە پێی یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠١١.
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە ئەو خزمەتە ئەنجام بدرێت کە بریکارنامەی یاسایی هەبێت، و لە ناو بریکارنامەکە دەستەواژەی مافی لێبوردنی ڕەها هاتبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
کارتی زانیاری.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
کەمترین کات (١) یەک ڕۆژە، و زۆرترین کات (٢) دوو ڕۆژە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی لە ماوەی (٥) پێنج ساڵی ڕابردوو لێبوردنی لە باجی دەرامەت وەرنەگرتووە و ئەگەر مولکەکەی لە ڕێگەی بەخشینەوە بەدەست هێنابێت (٥) پێنج ساڵ بەسەر بەخشینەکە تێپەڕ بووبێت.
سەردانی ژووەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ شارەوانی تایبەتمەند، بۆ دڵنیابوون لەوەی مولکەکە جۆری نیشتەجێبوونە.
دوای گەڕانەوەی نوسراوەکە لە شارەوانی، سەردانی بەشی هاتوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو.
سەردانی ژووری خەمڵێنەری زەوی و زار، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی لێبوردن و بەڵێننامە.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
ژووری کۆمپیوتەر، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکە لە سیستەمی لێبوردن.
ژووری خەمڵێنەر، بە مەبەستی تۆمارکردنی لە تۆماری لێبوردن و وەرگرتنەوەی سەرەتاکانی مامەڵەکە، پاشان مۆرکردن و واژۆکردنی فۆرمی تاپۆ.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردنی فۆرمی تاپۆ.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-12
دوا دەستکاری25-08-2022
Add new comment