ئاگاداری
لە ئێستادا وەرگرتنی ئەو پێشینەیە وەستاوە، بەڵام سوودمەندان پێوستە بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە پێشینە وەرگیراوکە بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بە پێچەوانەوە سوودی دواکەوتن دەکەوێتە سەر پێشینەکانیان.
پێناسە
پێدانی پێشینەی خانووبەرە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە پسپوریەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەت دارایی و ئابووری/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان/ بانکەکانی خانووبەرە

کاتی کارکردن
٨:٠٠ بۆ ٣:٠٠
پازێزگای هەولێر
بانکی خانووبەرەی هەولیر /1
بەرانبەر نەخوشخانەی فریاکەوتنی روژئاوا.
ژ. تەلەفون 07504300192
ئێمێڵ/ arbilbankaqare@gmail.com
هەولێر
بانکی خانووبەرەی هەولێر/2 بنەسڵاوە
تەنیشت قایمقامیەتی بنەسڵاوە.
ژ. تەلەفون/ 07503091836 - 07514201260
ئێمێڵ/ bankixanubaraehawler2@gmail.com
سۆران
بانکی خانووبەرەی سۆران
سوران تەنیشت تومارکردنی خانووبەری سوران.
ژ. تەلەفون/07504489651
ئێمێڵ/ bankaghrisoran@gmail.com
کۆیە
بانکی خانووبەرەی کۆیە
کویە تەنیشت قوتابخانەی زانست.
ژ. تەلەفون/ 07480262511-07501521261
ئێمێڵ/ banqixanubarakoya@gmail.com
سلێمانی
بانکی خانووبەرەی سلیمانی/ 1
سلێمانی پالاس سەروی فلکە مامە ریشە
ژ. تەلەفون/ 32061583-306159-3206157 -07701572990
ئێمێڵ/chroamar@yahoo.com
سلێمانی
بانکی خانووبەرەی سلیمانی /2
سەروەری – نزیک کۆمەلەی هەرەوزی کوردستان
ژ. تەلەفون/ 3390360-3390362 - 07701551315
ئێمێڵ/bankykhanugundakan@yahoo.com
چەمچەماڵ
بانکی خانووبەرەی چەمچەماڵ
چەمچەمال بەرانبەر دادگای چەمچماڵ
ژ. تەلەفون/ 33-07701507048
ئێمێڵ/xanobaraychamchamal@gmail.com
هەڵەبجە
بانکی خانووبەرەی هەڵەبجە
هەلەبجە شەقامی گشتی بەرانبەر کومەلگای فەرمانگە داراییەکانی هەلەبجە
ژ. تەلەفون/ 0538852616- 07501260386
ئێمێڵ/banq.aqarhalabja@yahoo.com
گەرمیان
بانکی خانووبەری گەرمیان
گەرمیان بینای شارەوانی کەلار
ژ. تەلەفون/ 07728945007-07480645248 – 07480645249
ئێمێڵ/bank.xanubarai_garmian@yahoo.com
ڕاپەڕین
بانکی خانووبەرەی راپەرین
رانیە بینای شارەوانی بەرانبەر ئاسیاسێل/ بازاری سیدعلی
ژ. تەلەفون/ 07501726270- 8-0538644033
ئێمێڵ/bankykshtukalyraparin@gmail.com
دهۆک
بانکی خانووبەرەی دهۆک
بەرانبەر پارکی ئازادی
ژ. تەلەفون/ 0627229495-07504863858 0627601588
ئێمێڵ/ bankaqaryhesabat@yahoo.com
زاخۆ
بانکی خانووبەرەی زاخۆ
تەنیشت دادگای کۆن
ژ. تەلەفون/ 07504782330
ئێمێڵ/ akari.bank@yahoo.com
ئامێدی
بانکی خانووبەرەی ئامیدی
نزیک دائیرەی کارەبای ئامیدی
ژ. تەلەفون/ 07504512982
ئێمێڵ/ khanoberamedy@yahoo.com
شێخان
بانکی خانووبەرەی شێخان
نزیک نەخوشخانەی شیخان
ژ. تەلەفون/07508506554
ئێمێڵ/ bankaqary_shikhan@yahoo.com
ئاکرێ
بانکی خانووبەرەی ئاکرێ
تەنیشت کومەلگای دارایی کەرەکی یازدەی ایلول
ژ. تەلەفون/ 0627814776 - 07504904571
ئێمێڵ/ akrebank@yahoo.com
بەردەڕەش
بانکی خانووبەرەی بەردەرەش
چواریانی خێلەکی بینایی دادنوسی بەردەرەش
ژ. تەلەفون/ 07515194074
ئێمێڵ/ bardarashpespuriekan@yahoo.com
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خزمەتخواز ته‌مه‌نی (18) ساڵی ته‌واو کردبێت و خێزانداربێت.
تەمەنی لە (65) ساڵ تێپەڕی نەکردبێت (بۆ خزمەتخوازی نیشتەجێی گوند).
تەمەنی لە (70) ساڵ تێپەڕی نەکردبێت (بۆ خزمەتخوازی نیشتەجێی شار).
پێشتر سودمەند نەبووبێت لە پێشینەی خانووبەرە.
یەکەی نیشتەجێبوون (خانوو و شوقەی) بە ناوی خۆی و خێزانی و منداڵی ناکامی(خوار ١٨ ساڵ) نەبێت.
هەبوونی پارچە زەویەکی بەتاڵ بۆ شار و خاوەن قەواڵەی موڵک(طابو) بێت، و بۆ گوندیش لە ناوحەرەمی گوند بێت و دانیشتوی ئەو گوندە بێت کە لەلایەن ئەنجومەنی گوند (موختار) یەکەی ئیداری پشگیری بکرێت.
قەرزی خانووبەرە بە گشت هاوڵاتییان دەدرێت بێ جیاوازی.
مۆڵەتی شارەوانی پەیوەندار بۆ دروستکردنی خانووەکە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرپێچی (تجاوز) نەبوون لە نەخشەی بیناکە.
خزمەتخواز دەبێت دەستەبەری دارایی (کفالة بملغ) هەبێت، لە کاتی نەگەراندنەوەی بڕی پێشینەکە (قەرزەکە) ئەو کەسەی دەستەبەرە داراییەکەی بۆ پێشینە وەرگر کردوە پێویستە پێشینەکەی بداتەوە.
ئەم خزمەتە لەلایەن بریکارەوە پێشکەش دەکرێت، بە پێی بریکارنامەی دادنووس.
خزمەتخواز پێوستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاری کراوە، لەکاتی نەگەراندنەوەی پیشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی ١٠% دەچێتە سەر.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامەی عێراقی) و فۆرمی خۆراک وکارتی زانیاری
قەواڵەی موڵکی (سند طابو) زەویەکە ئەگەر موڵک بوو، پشگیری یەکەی ئیداری بۆ گوندەکان.
چەسپاندنی سنوور بۆ ناسینەوەی شوێنی خانووەکە.
نەخشەی خانووەکە بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە رووبەری بینا و شارەوانی لاری نیە.
ئەگەر خزمەتخواز فەرمانبەری حکومەت بێت، پێویستە پشتگیری لە فەرمانگەکەی بێنێ، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە فەرمانبەرە و مانگانە قەرزەکەی لە مووچەکەی ببڕدرێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) بۆ (٣) مانگ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(250000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینارە بە نەختینە وەک رسومات.
خزمەتخواز پێوستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاری کراوە، لەکاتی نەگەراندنەوەی پیشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی ١٠% دەچێتە سەر.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بانکەکانی خانووبەرە دەکات، بە مەبەستی داواکردنی وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە.
سەردانی ژووری بەرێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی سەرەتایی مەمەڵەکەی.
سەردانی ژووری پێشینە دەکات، بە مەبەستی و پڕکردنوەی فۆرمی پیشینەی خانووبەرە و نوسراوکردن بۆ بەرێوەبەرایەتیەکانی تۆماری خانووبەرە و شارەوانی پەیوەندار یاخود هەر فەرمانگەیەکیتر کە پێویست بکات.
دوا هێنانەوەی وەڵامی نوسراوەکان سەردانی ژووری کارگێری و خۆیەتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی هاتوو بە نوسراوەکان.
سەردانی ژووری بەرێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هاموش بەرێوەبەر لەسەر نوسراوەکان.
دووبارە سەردانی هۆبەی پێشنە دەکات، بە مەبەستی رێکخستنی دۆسیەکەی و دانانی نۆبەی پشکنین (کشف) بۆسەر زەویەکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین (کشف) و نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک دەچێتەوە هۆبەی پێشینە، بە مەبەستی واژووی لیژنەی پێشینە و بەرێوەبەری هۆبەی پێشینەن.
سەردانی ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینی و دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک لە دۆسیەکەی.
سەردانی ژووری بەرێوەبەر، بە مەبەستی رەزامەندی کۆتایی لەسەر مامەڵەکە و خەرج کردنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی.
خزمەتخوا سەردانی ئەو بانکە دەکات کە بۆی دیاری کراوە، بە مەبەستی خەرج کردنی چەکی پارەکەی.
دوای تەواو بوونی خانووەکە پشکنینی کۆتایی بۆ دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی خانووەکە، بەهەمان شێوەی قۆناغی یەکەم چەکی قۆناغی کۆتایی پێشینەکەی بۆ دەکرێت و مامەڵەکەی تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-28
دوا دەستکاری04-12-2021

Add new comment