حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەر کەسێک ئارەزووى دانانی پارەی هەبێت، بە مەبەستی پاشەکەوت و سوودی ساڵانە، دەتوانێت ئەژمێرى پاشەکەوتی لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکاتەوە و ببێت بە خاوەنی دەفتەری پاشەکەوت.
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.
هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) موڵکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
دابینکردنی پارەى کاش (نقدي) بۆ سەوداکارانى بانک بە تایبەتى (بەڵیندەران و کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان) بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان، بە مەرجێک ئاسانکارییان کردبێت لە بانک واتا (موڵکێکی گواستراوە یاخوود نەگواستراوە یان بارمتە (رهن) کردبێت)، و ڕێژەى سوودى ساڵانەى قەرزەکە لەسەر قەرز وەرگر (١١٪) دەبێت.
دروستکردنى چەکى بانکییە بۆ هاوڵاتیان، بە مەبەستى ڕاییکردنی ئەو مامەڵە فەرمییانەی لە بری پارەی کاش پێوستییانە لە دامودەزگاکانی حکومەت، وەک (چەکی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت).
جێبەجێکردنى گرێبەستەکانى حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنەکانى مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەت، بەپێى ڕێنمایى ژمارە (٢)ى ساڵى ٢٠١٦، بۆ پاراستنى ماڵى دەوڵەت.
پێدانى پێشینەى هاوسەرگیرى بۆ گشت هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، کە دامه‌زراوبن یان دانەمەزراو لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، به‌پێی ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (٣٣) ساڵی ٢٠٠٧.
دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی، کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بەپێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشینی.