پێناسە
دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و، لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بە پێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشین.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنیشین
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی دارایى و ئابوورى/ بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سۆران
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر یەک- ١٠٠م بەرامبەر بانکی پیشەسازی هەولێر
بەرێوەبەرایەتى خانەنشینی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پشمەرگەی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی هەولێر/پێشمەرگەی ئەیلول
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەولێر دوو
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەولێر- ١٠٠م نزیک نەخۆشخانەى رزگارى.
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دهۆک
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی چەمچەماڵ
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆچکردوو دەبێت فەرمانبەرى حکومەت بووبێت و بە شێویەکى فەرمى دامەزرابووبێت و بەردەوام بووبێت لە خزمەت، پێش کۆچی دوایی کردنی.
پێوستە فەرمانبەرى کۆچ کردوو دابەشنامەی شەرعی و بەڵگەنامەی کۆچی دوایی بۆ کرابێت.
ئەگەر میراتگر ناکام (قاصر) بوو، ئەوا دەبێت بەڵگەنامەی پێسپێری (حجة وصایة)ی هەبێت.
مێرد یان باوک، بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی تووشى پەککەوتنى هەمیشەیى هاتبێت، مووچەی نەبێت و مولکی بەناو نەبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
دایک، موچەیەکی حکومی نەبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
کچ ناکام (قاصر) بێت، یاخود قوتابى بێت، یان کچى ماڵەوە بیت و شووى نەکردبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
کور ناکام (قاصر) بێت، یاخود قوتابى بێت، یان تووشى پەککەوتنى هەمیشەیى هاتبێت و بە ڕاپۆرتى پزیشکى پشتڕاست کرابێتەوە، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
خوشک، پێویستە کۆچکردوو سەڵت بوو بێت، هەروەها دایک و باوکیان پێش خۆیان کۆچى دواییان کردبێت و، خوشکەکەی مووچەی نەبێت و مولکی بەناو نەبێت، مافی وەرگرتنی خانەنشینی هەیە.
دەکرێت میراتگر لە ڕێگەى بریکارى تایبەت مامەڵەکەى ئەنجام بدات، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
مەرجەکانى شایستەبوون بۆ مافى خانەنشینى دیارى کراوە لە ماددەی (١٢)ی یاسای خانەنشینى ژمارە (٢٧)ى ساڵى ٢٠٠٦ى هەموارکراو کە هاوپێچە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فەرمانى کارگێڕى لەگەڵ داخستنی تۆمار (ترقین قید) یان فەرمانى وەزارى کەسی کۆچکردوو.
بڕیارى چەسپاندنى تەمەن (قرار تثبت العمر).
دەفتەرى ڕاژەی فەرمانبەری.
هەر جۆریک لە خزمەت کە بۆى هەژمار کرابێت لەگەڵ بەڵگەکانى هەژمارکردن.
دواین سەرمووچە کە وەریگرتووە لە فەرمانگەکەى.
ئەستۆپاکی، کەهیچ قەرزێکی میری لەسەر نییە.
بڕوانامەى دوا مووچە (شهادە اخر راتب).
بەڵگەنامەى کۆچى دوایی.
وێنەى تۆمارى خێزان (صورە قید).
سێ وێنەى ڕەنگاوڕەنگى هەر یەک لە میراتگرانى شایستەبوو.
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەی کۆچکردوو لەگەڵ هى میراتگر و خێزانى کۆچ کردوو.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
کەمترین کات (٣) سێ ڕۆژە، زۆرتیرین کات (١٠) دە ڕۆژە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین دەکات.
هۆبەی دەرکردە و وەرگرتە، بە مەبەستی وەرگرتنی مامەڵەکە.
بەشی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە.
لە ڕێگای پۆستە و بەرەوە مامەڵەکە دەگەیەنرتێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین.
دوای تەواوبوونی دۆسیەی خانەنشینییەکەی، لە ڕێگای پۆستە و بەرەوە دۆسییەکەی دەگەڕێنرێتەوە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندار.
سەردانی هۆبەی ناسنامە، بۆ وەرگرتنەوەى ناسنامەکەى خۆی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-29
دوا دەستکاری30-06-2022

Add new comment