حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنیشین

دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی، کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بەپێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشینی.
هەژمارکردنى خزمەتە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى، کە بە بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمارکراوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینی لێبڕینى خانەنشینیان لێ وەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەنددەکرێت.