داواکردنى پێداچوونەوەى مافى خانەنشینى دابینکراو (تانەگرتن)

پێناسە
ئەو مافەیە، کە هەموو فەرمانبەرێکی خانەنشینکراو هەیەتی لە کاتی بوونی هەر کەموکوڕییەک لە دۆسیەی خانەنشینییەکەی تانە لە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بدات بۆ پێداچوونەوە لە مافی دابینکراو.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دارایى و ئابوورى/ بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ١
هەولێر / (١٠٠)م / بەرامبەر بانکی پیشەسازیی هەولێر
بەرێوەبەرایەتیى خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پشمەرگەی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی هەولێر/پێشمەرگەی ئەیلول
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ٢
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەولێر
هەولێر / (١٠٠)م / نزیک نەخۆشخانەى ڕزگارى
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی چەمچەماڵ
مەرجەکان
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە کارەکە ئەنجامبدرێت، کە بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
لە ماوەى یاسایى نەوەد (٩٠) ڕۆژدا داواکارى پێشکەشبکرێت، بەپێی بڕگەی (٤) لە ماددەی (٢٠)، یاسای ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ی خانەنشینی، لە ڕۆژى وەرگرتنى مافى خانەنشینى دەستپێدەکات.
مامەڵەی خانەنشینییەکەی تەواو کرابێت بۆ تانەلێدان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی داواکاری.
دۆسییەی خانەنشینییەکەی.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) بۆ نەوەد (٩٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکات.
هۆبەی دابینکردنی مووچە، بە مەبەستی پێشکەشکردنى داواکارى بۆ تانەلێدان لە بڕیاری دابینکردنی مووچەی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی خانەنشین.
لە ڕێگای پۆستەبەرەوە داواکاری خزمەتخواز دەگەیەنرێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، بۆ پێداچوونەوە و وەرگرتنی بڕیاری لیژنەی سکاڵا.
لە بەشی یاسایی، خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ئاگادار دەکرێتەوە سەبارەت بە بڕیاری کۆتایی لیژنەى سکاڵاى خانەنشینى بە مەبەستی وەرگرتنەوەى بڕیارى کۆتایی.
ئەگەر خزمەتخواز تانەی هەبوو لە بڕیاری کۆتایی لێژنەکە، ئەوا دەتوانێت داواکاری لە دادگای تێهەڵچونەوە پێشکەشبکات کە نابێت ماوە شەست (٦٠) ڕۆژ تێپەڕ بوو بێت بەسەر بڕیاری کۆتایی لیژنەی سکاڵا، بەپێی بڕگە (٣) لە ماددەی (٢٠)ی یاسای خانەنشینی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ی هەموارکراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-30
بابەت
دوا دەستکاری24-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.