داواکردنى هەژمارکردنى خزمەت

پێناسە
هەژمارکردنى خزمەتە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى، کە بە بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمارکراوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینی لێبڕینى خانەنشینیان لێ وەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەنددەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دارایى و ئابوورى/ بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ١
هەولێر / (١٠٠)م / بەرامبەر بانکی پیشەسازیی هەولێر
بەرێوەبەرایەتیى خانەنشینیی ئاکرێ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پشمەرگەی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی هەولێر/پێشمەرگەی ئەیلول
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر ٢
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەولێر
هەولێر / (١٠٠)م / نزیک نەخۆشخانەى ڕزگارى
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی چەمچەماڵ
مەرجەکان
بەڵگەنامەی ڕەزامەندی لە لایەن سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیرانەوە ڕەزامەندى لەسەر هەژمارکردنى خزمەتى داواکراو درابێت.
لە لایەن وەزارەت یان فەرمانگەکەى مامەڵەى هەژمارکردنى خزمەت ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی خانەنشینى/ بەشى هەژمارکردن بکرێت.
بۆ هەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی تەمەنی لەسەرووی شازدە (١٦) ساڵی بێت، بەڵام بۆ هەر خزمەتێکی تر لە سەرووی تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵییەوە دەبێت.
هێنانی پوختەی ڕاژە لەو فەرمانگەیەی کاری لێدەکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ سی (٣٠) خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکات.
مامەڵەکەى لە فەرمانگەى خۆى دەهێنێت و سەردانى دەرکردە و وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراوی هاتوو.
سەردانی ژووری هەژمارکردنی ڕاژە دەکات، بە مەبەستی هەژمارکردنی ڕاژەکەی و وەرگرتنی (٧%) لە کۆی مووچەی بنەڕەتی بەپێی بڕوانامەکەی. بەپێی خاڵی (٧) لە بڕگەی شازدەهەم لە حوکمە جۆراوجۆرەکان بەپێی یاسای خانەنشینی (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦.
هۆبەی لێبڕینى خانەنشینى، بۆ بڕینى پارە و وەرگرتنى پسوولەى پارەى وەرگیراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-31
بابەت
دوا دەستکاری19-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.