پێناسە
ئەو باجەیە لەسەر ئەو زەوییانە وەردەگیرێت کە کەوتۆتە چوارچێوەی سنوری ئەمینداریەتی و شارەوانییەکان، لە مەڵبەندی پارێزگاکان و شارۆچکەکان و شارەدێیەکان، جا ئەگەر زەوییەکە خاوەندار بێت یان تەرخانکراو بێت یان سەر پشککراو بێت بە تۆمارکردنی خانووبەرە، یان درابێت بە زەوتکردن و دەست بەسەرداگرتن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى / بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماریی
07504785967
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووت سایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى ڕاپەرین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز سەر ڕێگای چوارقورنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتى باجى خانوبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت قەواڵەی مولکی (طابو)ی زەوییەکە بە ناوی خاوەن مولکەکە بێت.
پێویستە هەر خاوەن مولکێک لە ماوەی ساڵێک باجی مولکەکەی بدات کە ڕێژەکەی (٢٪)ە لە بەهای خەمڵێنراو (بە پێی یاسای زەوی ژمارە (٢٦)ی ساڵی ١٩٦٢ ماددەی (٣) بڕگەی یەک) ، ئەگەر هاتوو لەو ماوەیە باجی نەدا، ئەوا سودی دواکەوتنی بە ڕیژەی (١٠٪) دەکەوێتە سەر لە کۆیی بەهای خەمڵێنراو.
ئەو خزمەتە دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی لێبوردن لە باجی زەوی بەتاڵی هەیە تاوەکو (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لەتەمەنی، لە هەر کات و هەر زەوییەک یان چەند زەوییەک کە کۆی گشتی ڕووبەرەکانیان لە (٦٠٠)م٢ تێپەر نەکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
قەواڵەی مولک (سند طابو).
بریکارنامە ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی بۆ (٤٠) چل خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ڕێژەی باجی ساڵانەی زەوی بەتاڵ (٢٪)ە لە بەهای خەمڵێنراوی زەوییەکە (بە پێی یاسای زەوی ژمارە (٢٦)ی ساڵی ١٩٦٢ ماددەی (٣) بڕگەی یەک):
- ئەگەر هاتوو لەو ماوەی ئەو ساڵە باجی نەدا، ئەوا سودی دواکەوتنی بە ڕیژەی (١٠٪) دەکەوێتە سەر لە کۆیی بەهای خەمڵێنراو.


ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرەی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وەرگرتنی زنجیرەی مولک.
سەردانی بەشی زەوی، بە مەبەستی زانینی باجەکە یان داواکردنی لێبوردنەکەی (اعفاء).
سەردانی بەشی وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردنی باجەکەی.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی باجەکە.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-15
دوا دەستکاری25-08-2022

Add new comment