داواکردنی لێبوردن لە باجی زەوی بەتاڵ

پێناسە
وەرگرتنی لێبوردنەی باجە لەسەر زەوی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو ڕووبەری (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماریی
07504785967
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووت سایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى ڕاپەرین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز سەر ڕێگای چوارقورنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتى باجى خانوبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکان
زەوییەکە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە.
پێویستە قەواڵەی مولکەکە (زەوییەکە) نوێ بێت.
پێوستە قەواڵەی مولکەکە (سند طابو) بە ناوی ئەو کەسەبێت کە دوای لێبوردنەکە دەکات.
هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی لێبوردن لە باجی زەوی بەتاڵی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە کارەکە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
قەواڵەی مولک (سند طابو)ی نوێ.
بریکارنامە ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت.
ماوەی پێویست
(٣٠) سی خولەک.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠١٨:
(٨٠٠٠) هەشت هەزار دینار کرێی خەمڵاندن و وردبینی و لیژنەکانی پشکنین و تانە.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانووبەری تایبەتمەند دەکات.
سەردانی بەشی کۆمپوتەر، بە مەبەستی زانینی زنجیرەی زەوییەکەی.
سەردانی بەشی زەوی دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی جۆری مامەڵەکە.
سەردانی سکاڵانووس دەکات، بە مەبەستی نوسینی داواکارییەکەی وەرگرتنی لێبوردن.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی پارەی دیاریکرواو وەرگرتنی پسولەکە.
سەردانی بەشی هاتوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکارییەکەی.
سەردانی بەشی زەوی، بە مەبەستی نووسینی زنجیرەی زەوییەکە لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆری خزمەتخواز.
سەردانی بەشی زەوی، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکاری لێبوردنەکە لە تۆماری( ٥آ).
سەردانی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مامەڵەی لێبوردنەکە و کۆتایی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-16
دوا دەستکاری29-06-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.