پێناسە
ئەم خزمەتە بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە)ی مولکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە بە هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان، هەروەها تەرخانکردن و تۆمارکردنی زەوییە بۆ لایەنەکانی تری حکومەت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى / بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری/ بەرێوەبەرایەتیەکانی خانوبەرەی میری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى هەولێر
هەولێر/ ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری
ئیمەیڵ/xanubaraymiry_hawler@yahoo.com
07507871981
بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى دهۆک
دهۆک/ بەرامبەر کۆمەڵگای مازی گەشتیاری
ئیمەیڵ/ xanobereymiry_duhok@yahoo.com
07504695348
بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى سلێمانى
سلێمانی/ لە ناو کۆمەڵگای باجەکان
ئیمەیڵ/ xanwbaraimirisul143@gmail.com
07507636246
بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى گەرمیان
کەلار/ لە سەنتەری شاری کەلار
ئیمەیڵ/ xanubaray.mery@yahoo.com
07506374409
بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى ڕاپەڕین
ڕانیە/ لە سەنتەری شاری ڕانیە
ئیمەیڵ/ b.xanubarai.miri.r@gmail.com

07701579179
بەڕێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى سۆران
سۆران/ بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران
ئیمەیڵ/ d.statereal@gmail.com
07504707256
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە خزمەتخواز هاووڵاتی عێراقی بێت و فەرمانبەری حکومەت نەبێت.
پشتگیری بانک، بۆ سەلماندنی هەبوونی سەرمایەی پێویست بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
دەکرێت لە ڕێگای نوێنەرەوە ئەنجام بدرێت کە بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
خزمەتخواز بە ناسنامە یاخود بەڵگەنامەیەکی تری فەرمی دەتوانێت داواکاری خزمەتەکە پێشکەش بکات.
پارێزەران بە ناسنامەى پارێزەرایەتی.
پاکانەی باج.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
لەناو فەرمانگە (١) یەک بۆ (٢) دوو کاتژمێر. و بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەکە بە تەواوی کاتەکە دەگۆڕێت بە پێی جۆری پڕۆژەکە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- بڕی (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار وەردەگیرێت، بە مەبەستی پشکنین (کشف) بۆ هەر مامەڵەیەک.
- بڕی (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار وەردەگیرێت، لەکاتی ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا.
- نرخی خەمڵاندنی بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە) دەگۆڕێت بە پێی پڕۆژەکان دەگۆڕێت کە لیژنەی تایبەتمەند دیاری دەکات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری پەیوەندیدار دەکات.
پێشکەشکردنی داواکاری بە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری پەیوەندیدار، لە ڕێگای یەکەی ئیداری ناوچەکە ئاڕاستەیان دەکرێت کە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەکە لەگەڵ هاپێچ کرابێت.
سەردانی ژووری هاتوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردن و پەسەندکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری پشکنین (کشف)، بە مەبەستی پشکنینی شوێنی پڕۆژەکە.
سەردانی ژووری خەزنە، بە مەبەستی دانی کرێی پشکنین (کشف).
دوای ئەنجامدانی پشکنین (کشف)، ئەنجامی پشکنین دەدرێتەوە بە بەڕێوەبەر، بە مەبەستی پەسەندکردنی.
دواتر سەرجەم بەراییەکانی مامەڵەکە بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری دەکرێت، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر مامەڵەکەی.
دوای ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری دۆسیەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری دەگەڕێتەوە، بە مەبەستی جێبەجێکردن.
لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار ڕێکارە یاساییەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت، دواتر ئاراستەی ژووری پشکنین و خەمڵاندن دەکرێت، بە مەبەستی دانانی کرێی ساڵانە یان بەهای فرۆشتن.
دواتر بە نوسراوی فەرمی کۆنووسی پشکنین و خەمڵاندن ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری دەکرێتەوە، بە مەبەستی پەسەندکردنی کۆتایی خەمڵاندن.
بڕیاری پەسەندکردن و ئاگاداری زیادکردنی ئاشکرا دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی پەیوەندیدار.
لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار ڕێکارەکانی زیادکردنی ئاشکرای بۆ ئەنجام دەدرێت.
دواتر ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا و تێپەڕبوونی (٥) پێنج ڕۆژ بۆ تانە لێدان (کسر القرار)، مامەڵەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری دەکرێت، بە مەبەستی پەسەندکردنی کۆتایی.
لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری پەیوەندیدار ڕێکارەکانی ئەنجامدانی گرێبەست تەواو دەکرێت، بۆ مامەڵەکانی فرۆشتن دوای وەرگرتنی پارەی فرۆشتنەکە موڵکەکە بە ناوی کەسەکە تۆمار دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی پەیوەندار.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-18
دوا دەستکاری29-06-2022

Add new comment