وەرگرتنی باجی گواستنەوەی مولکایەتی

پێناسە
ئەم باجەیە کە لە کاتی گواستنەوە خاوەنداریەتی مولک لە لایەنی فرۆشیار وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی مولکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ١
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمێڵ: bbdaramat.hawler_1@yahoo.com
07504312662
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ٢
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمێڵ: bjd.hawler2@gmail.com
07501993493
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆیە
کۆیە / کۆمەڵگای دارایی
ئیمێڵ: bd.koya@gmail.com
07503971943
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سۆران
سۆران/ کۆمەڵگای دارایی
ئیمێڵ: bajidaramatisoran@yahoo.com
07504670815
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى دهۆک
دهۆک / تاخی میدیا / شەقامی ئوسترالیا
ئیمێڵ: bajduhok@gmail.com
07504504526
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى زاخۆ
زاخۆ / نزیک باڵەخانەی نوێی دادگا
ئیمێڵ: bbdaramat.zakho@yahoo.com
07504334193
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ئاکری
ئاکرێ/ گەڕەکی (١١)ی ئەیلول/ نزیک کۆمەڵگای دارایی ئاکرێ
ئیمێڵ: taxakre@yahoo.com
07504117122
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠)م / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمێڵ: bajedaramat_slemany_1@yahoo.com

07702133002
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠)م / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزیختنەی بینایی
ئیمێڵ: bajedaramat.suly2@gmail.com
07501211866
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى گەرمیان
گەرمیان / ناو بازار / بەرامبەر باڵەخانەی بامۆک
ئیمێڵ: bajedaramategarmyan@gmail.com
07701363563
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ڕاپەرین
ڕانیە/ شەقامی سەرکی / کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمێڵ: bajedaramat.raparen@hotmail.com

07701986045
تێبینەرایەتى باجى دەرامەتى چەمچەماڵ
چەمچەماڵ/ گەڕەکی ڕاپەڕین / بەرامبەر بانکی چەمچەماڵ
ئیمێڵ: tbd.chamchamal@gmail.com
07701585693
تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمێڵ: tbdkh.darbandikhan@gmail.com
07701553558
مەرجەکان
ئەگەر خاوەن مولک ناکام بێت و تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر بێت ئەوا دەبێت ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری ناکامەکان بهێنێت.
پێویستە کەسی فرۆشیار و کڕیار پاکانەی باجی دەرامەتیان هەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی تایبەتمەند.
هێنانی مامەڵەی مولکەکە، کە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرە ڕێکخراوە.
هەر فرۆشیارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای لە باجی دەرامەت هەیە بۆ یەک مولکی نیشەجێبوون بۆ پێنج (٥) ساڵ جارێک.
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە خزمەتەکە داوا بکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
کارتی زانیاری.
مامەڵەی مولکەکە لەگەڵ قەواڵەی مولک (سند) و وێنەیەک لە (کەشف)ی تاپۆ.
ئەستۆپاکی باجی دەرامەت.
ماوەی پێویست
کەمترین کات یەک (١) کاتژمێر و نیو، و زۆرترین کات دوو (٢) کاتژمێرە، بەڵام ئەگەر قەرزاری باجی دەرامەت بوو ئەوا کاتەکەی بە پێی جۆری سەرچاوەی داهاتەکەی دەگۆڕێت کە لە نێوان یەک (١) ڕۆژ بۆ دوو (٢) ڕۆژ.
تێچوو
لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج هیچ تێچوویەکی نییە.
ئەگەر قەرزار بوو و سەرچاوەی داهاتەکەی پێویستی بە دەرخستە بوو، ئەوکات پێویستە (١٨,٠٠٠) هەژدە هەزار دینار بدات وەکو کرێی دەرخستە بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٥) لە ڕێکەوتی٢٠١٨/٧/٢٢.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت دەکات.
سەردانی ژووری خەمڵێنەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی فرۆشتنی مولک و هەژمارکردنی باجەکەی کە لە ياساى ژمارە (٢٠) ساڵى ٢٠١١ هەموارى ياسايى (٢٦) ساڵى ٢٠٠٧ دا هاتووە.
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی زانینی هەبوونی دۆسییە.
سەردانی ژووری خەملێنەری پیشە دەکات، لە کاتی هەبوونی دۆسییە، ئەگەر قەرزار نەبوو ڕاستەوخۆ لاری نەبوونی ڕاییکردنی مامەڵەی فرۆشتنی مولکەکەی پێ دەدات، ئەگەر قەرزار بوو ئەوا ڕێکارەکانی دانی باجەکەی بگرێتەبەر.
سەردانی ژووری وردبینی پەیوەندیدار دەکات، بۆ وردبینیکردنی فۆرمی فرۆشتنەکەی و پێڕاگەیاندنی باجەکەی و پڕکردنەوەی پسوولەی لیستی پێدان. ئەگەر خزمەتخواز داوای لێبوردنی ڕەها (اعفاء المطلق) یان بەخشینی(هبة) کرد لەم بڕە باجە ئەوا دەنێردرێتە ژووری کۆمپیوتەر، بۆ دڵنیابوون لەوەی مافی لێبوردنی ڕەها (اعفاء المطلق) یان بەخشینی(هبة) هەیە یاخود نا.
سەردانی ژووری خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی باجەکەی ئەگەر لێبوردنی ڕەهای لە باجەکە وەرنەگرت.
سەردانی ژووری خەملێنەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردن و وەرگرتنەوەی سەرەتاکانی مامەڵەکە پاشان مۆرکردنی فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی فرۆشتنی مولک.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر فۆرمەکە.
سەردانی ژووری خەملێنەری زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی سەراتاکان و هەڵگرتنی سەراتاکانی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-09
دوا دەستکاری12-02-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.