پێناسە
كاری نێوه‌ندكاری له‌نێوان خوازیاری دڵنیایی و كۆمپانیای دڵنیایی ده‌بێت كه كه‌سی ئاسایی و كۆمپانیا ده‌توانێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری دڵنیایی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری دڵنیایی
هه‌ولێر/گه‌ره‌كی زانیاری-نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی بانکی دێده‌وان
ئیمەیل bgc.insurance@yahoo.com
ئیمەیل bgc.insurance@yahoo.com
مەرجەکان
یه‌كه‌م : بۆ كه‌سی ئاسایی:-
به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی هه‌بێت.
شاره‌زایی كاركردنی له (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له ئه‌نجامدانی كاری دڵنیایی.
له‌ماوه‌ی (3) ساڵی كاركردنیدا چه‌ند خولێكی دڵنیایی بینی بێت.
ته‌مه‌نی له (23) ساڵ كه‌متر نه‌بێت وه ڕه‌وشت به‌رزبێت و حوكمی (افلاس)ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرابێت.
پێشتر داواكاری بۆ مۆڵه‌تی نێوه‌ندكاری ڕه‌ت نه‌كرابێته‌وه.
له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا ده‌ربچێت كه ب.گشتی كاروباری دڵنیایی ئه‌نجامی ده‌دات.
پێویسته نووسینگه‌ی تایبه‌تی كاركردنی هه‌بێت.
دووه‌م: بۆ كۆمپانیا:-
هه‌موو خاڵه‌كانی له (یه‌كه‌م) هاتوون پێویسته جێبه‌جێ بكرێن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا و كارمه‌نده‌كانی.
پێوستە کۆمپانیا تۆمار و دامەزراوبێت.
به‌یانێك كه شاره‌زایی و شایسته‌یی كارمه‌ندانی تێدابێت له ڕووی كارگێڕی و دارایی.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر داواكار (لقی كۆمپانیای بیانی)بێـت:
سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی دووه‌م پێویسته كۆپیه‌كی پشت ڕاستكراوی مۆڵه‌تی كۆمپانیای (دایك) پێشكه‌ش بكات.
بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی:
پێویسته (30) سی ڕۆژ پێش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی كاركردن داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.
كه‌شفی هه‌موو ئه‌و كارانه پێشكه‌ش بكات كه له ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامی داون.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگیری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كارمه‌ندانی كۆمپانیا له‌لایه‌ن ب.ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆپی پشتڕاستكراوی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمانیا و په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمپانیا.
وێنەی بڕوانامەی کارمەندان و وێنەی په‌سه‌ندكراوی شاره‌زایی.
ناوی داواكار وه ڕه‌گه‌زنامه و ناونیشانی داواكار.
دوو وێنه‌ی كه‌سی.
كۆپی کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت.
ماوەی پێویست
یەک (١) مانگ.
تێچوو
بڕی (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری مۆڵه‌ت، به‌پێی ڕینمایی ژماره (1)ی ساڵی 2008.
بڕی (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار بۆ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌پێی هه‌مواری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2008 كه له په‌یڕه‌وی ژماره (5)ی ساڵی 2015 هه‌مواركراوه.
بڕی (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار بۆ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌پێی هه‌مواری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2008 كه له په‌یڕه‌وی ژماره (5)ی ساڵی 2015 هه‌مواركراوه.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواكاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌ش به ب.گشتی كاروباری دڵنیایی ده‌كات كه ئه‌م به‌ڵگه ناماه‌ی پێوه به‌ند ده‌كات.
پێشكه‌شكردنی داواکاری تۆمارکردن بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی.
سه‌ردانی بەشی هونه‌ری دەکات، بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ نوێکردنەوەی تۆمارکردنی کۆمپانیایی بواری دڵنیایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-36
بابەت
دوا دەستکاری
09-07-2025
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان