خزمەتگوزارى پێدانى مۆڵەتى بیناکردن / نۆژەنکردنەوەى خانوو بریتییه له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، که خزمهتگوزارییهکی گرنگ و بهردهوامه پەیوهسته به ڕێپێدانى نۆژەنکردنەوەى خانوو.
مۆڵەتی كردنەوەی سەنتەرەكانی شەبەنگی ئۆتیزمی ناحكومی هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی نووسینگەی فێرکردنی شۆفێری ئۆتۆمبێل هەر نووسینگەیەکی فێرکردنی شۆفێری مۆڵەتەکەی دوای ساڵێک بەسەردەچێت. پێویستە نووسینگەکان ساڵانە مۆڵەتەکەیان نوێبکەنەوە تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی کاری ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری بە هاوڵاتیان بکەن.
مۆڵەتپێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەت بۆ کۆمپانیاکانى بازرگانى و کۆمەڵە و ڕێکخراوە مرۆییەکانى (خۆماڵى و بیانى) بوارى کاروبارى مین و تەقەمەنى پێدان و نوێکردنەوەى مۆڵەتى کارکردن بە کۆمپانیاکانى بوارى مینپاکى، کە لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون و هەروەها ئەو ڕێکخراوە مرۆییانەش (ناوخۆیی و بیانى) کە لە بوارى مینپاکى کاردەکەن لە فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، بەپێی بوونى توانا و لێهاتووى مرۆیی بوونى کەلوپەلى پێویست و تایبەت بە بوارى مینپاکى بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێسا و ڕێنماییەکانى دەزگاى گشتیى کاروبارى مین.
تۆمارکردنی کۆمپانیا و کارگەکان و بازرگانان تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا، کارگە یان بازرگانێکە، بە مەبەستی هاوردەکردنی کەرستەی سەرەتایی خۆراک.
ڕێگاپێدانی کارکردن بۆ ڕێکخراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە کەرتی پەروەردە هەر ڕێكخراو و سەندیكایەک، كاتێک پڕۆژەیەكی پەروەردەیی هەیە و پێویست بەوە بكات بچێتە ناو سنوری قوتابخانە، مەرجە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت. وەزارەت داوای پرۆپۆزەل و ناوەرۆكی چالاكییەکەی لێ دەكات، ئەگەر هاتوو ئەو چالاكییە بە پێویست زانرا، ئەوا نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ دەكرێت، تاوەكو لەناو قوتابخانەكان چالاكییەکە ئەنجام بدەن، بە مەرجێک کار نەکاتە سەر دەوامی فەرمی قوتابخانەکە.
گۆڕینی ئاکاری (صنفی) ئۆتۆمبێلی گەورە گۆڕینی عارهبانه هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە مافی گۆڕینی عارەبانەکەی هەیە لە فلاتەوە بۆ تانکی، یان لە فلاتەوە بۆ قەلاب یاخود هەر جۆرە عارەبانەیەکی تر بۆ بەکارهێنانی، بە مەبەستی کارکردن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی بازرگانیکردن بە ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی کشتوکاڵی و بیناسازی بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.