پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژە بازرگانییەکان و هاوبەشیکردنەوە و مافی بەدەستهێنان بۆ ئەوانەی خاوەن پڕۆژەی بازرگانین.
مۆڵەت و ڕێگاپێدان
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى بە پێی ئەو بەشەی داواكار داوای مۆڵەتی كردنەوەی بۆ دەكات، كە چەند بەشێک دەگرێتەوە (كۆمپیوتەر، نەوت، وەرزش، هونەر و مۆسیقا، كارگێڕی، ژمێریاری)، بە مەبەستی وەرگرتنی قوتابیان، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتین، لە خوێندن دابڕاون و مافی خوێندنیان نییە لە پەیمانگا یاخود قوتابخانە میرییەكان، لەبەر ئەوەی لەم پەیمانگایانە مەرجی تەمەن نییە بۆ وەرگرتنیان.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەلامەتی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ سەلامەتی خاوەن کار و کرێکاران لە کاتی کارکردن.
پێدانی مۆڵهتە بۆ هاوردهکردنی گشت کهلوپهلێک له دهروازه سنوورییهکانی ههرێمی کوردستان.
پێدان و نوێکردنەوەی ناوی بازرگانییە بۆ شوێنکارە بازرگانییەکان.
سەرجەم ئەو مۆڵەتانە دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ژمارە (١)ی لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٤ دا ناویان هاتووە بۆ پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ نموونە (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
پێدانی مۆڵەتی کارگە (لە ژێر دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی کە ئامێرەکانیان هاوردەکردووە و لە فەرمانگەکانی دادنوس تۆماریان کردووە.
بریتییه له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن و دروستکردنى باڵاخانە.
ئهم خزمهتە پێشكهشدهكرێت بۆ ههموو (كۆمپانیا، نووسینگه و وهكاله) گەشتیارییەکانی ههرێمی كوردستان، بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان.
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری کاروباری نشینگەی بیانیان لە هەرێمی کوردستان.