پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە نووسینگەی بیناسازی، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت و لێهاتوویی یاسایی هەبێت جگە لەوانەی، کە ڕێنماییەکی تایبەتیان هەیە.
شوێنی نووسینگەی بیناسازی پێویستە لە سنووری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکە بێت، کە داوای مۆڵەتەکەی لێ دەکات.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆمارکردبێت.
هێنانی لارینەبوون و ئەستۆپاکی لە (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت).
ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێویستە خاوەنکار پابەند بێت بە هەبوونی شوێنە بازرگانییەکەی و نووسینی هەمان ئەو ناوە بازرگانییەی، کە تۆماری کردووە لەسەر تابلۆی شوێنی کارەکەی بە مەرجێک تابلۆکەی ناوە بازرگانییەکەی بە زمانی کوردی بنووسرێت، ئەگەر لە پاڵ زمانی کوردی زمانێکی تر بنووسرێت پێویستە قەبارەی نووسینەکە هاوشێوەی کوردی یان بچووکتر بێت.
پێویستە لە شوێنی کار کامێرای چاودێری و سەلەی خۆڵ و خاشاک (زبڵدان) هەبێت پابەند بێت بە پاک و خاوێنی شوێنەکە.
پێویستە خزمەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارییەک بە نووسین ئاڕاستەی قائیمقامییەت کرابێت بۆ مەبەستی پێدانی مۆڵەت.
کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ لە ڕەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و دوو (٢) وێنەی کەسی.
نووسراوی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
گەڕانەوەی سەرجەم ئەو ڕەزامەندیانەی لە فۆڕمی لارینەبووی (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچە).
ماوەی پێویست
لە قائیمقامیەت سێ (٣) ڕۆژی پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی لایەنەکانیتر دەگەڕێتەوە سەر لایەنەکان.
تێچوو
بۆ مۆڵەت هێنانی دوو (٢) پوولی دارایی.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز پێویستە ناوی بازرگانییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی تۆمارکردبێت.
نووسراوی تۆمارکردنی ناوە بازرگانییەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان وەردەگرێت و سەردانی قائیمقامیەتی سنووری شوێنی نووسینگەی بیناسازی دەکات.
سەردانی بەشی وەرەگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز لە تیانووس (سجل) و پشکنین و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین بۆ نووسینگەی بیناسازی.
خزمەتخواز سەردانی سکاڵانووس (عریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی فۆڕمی داواکاری پشکنینی شوێنی کارەکەی.
لە ڕۆژی پشکنین دوای ئەنجامدانی پشکنین و پابەندبوون بە سەرجەم مەرجەکان فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی پێدەدرێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی، کە لە فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی ئاماژەی پێکراوە خزمەتخواز دووبارە سەردانی قائیمقامیەت دەکاتەوە لە بەشی مۆڵەتدان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی لارینەبوون و لە هەمان ژوور مۆڵەتی نووسینگەی بیناسازی وەردەگرێتەوە و مامەڵەکەی کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-B16
بابەت
دوا دەستکاری
11-12-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان