پێدانی ڕەزامەندی بەشی تیشکی ئەتۆمی لە نەخۆشخانەکان پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ بەشی پزیشکی ئەتۆمی کە ماددەی تیشکی تێدا بەکاردێت (التکنیشیوم یان FDG) بۆ دەست نیشانکردنی چارەسەری شێرپەنجە.
کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی تیشکدەر پێدانی ڕەزامەندی ژینگهیی بۆ سهرچاوهی تیشكدهر له هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشهسازی و رێگا وبان و چیمهنتۆ، شیش، كانزكان، كارگهكان.
مۆلەت و رێگەپێدان بۆ بەرهەمە کانزای و کیمیاوییەکان بەرهەمى نەوت و گاز و موادى کیمیاوى و هەموو ماددە پترو کیمیاویەکان بەگشتى و مۆلەت پێدان لە هەر بوارێک کە لە تایبەتمەندى وەزارەت دا.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بە کەسی بیانی بە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
وەرگرتنی مۆڵەتی كۆمەڵگەی ناحكومی نێودەوڵەتى وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی هەموو پڕۆژەکانی سامانی ماسی پێش دەستبەکاربوونی پێویستە مۆڵەتی دەستبەکاربوون وەربگرێت.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بە کۆمپانیای گۆشت و بەروبوومەکانی ئاژەڵ و شیرنەمەنی پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پڕۆژەی دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
پێدانى مۆڵەت و سەرپەرشتى کردن و جێبەجێکردنى پۆندە هەرەوەرزییەکان بریتییە لە دروستکردنى پۆند بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ مەبەستى زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى و کشتوکاڵى بە شێوەى هەرە وەرزى لەلایەن کۆمەکى هاوڵاتییان و پاڵپشتى ڕێکخراو کۆمپانیاى خێرخوازییەکان ئەنجام دەدرێت.