پێناسە
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م) / تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان / بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی هەولێر
هەولێر/ شەقامی ئاراس / تەنیشت وەزارەتی تەندروستی
ئیمەیڵ:- gdoe.erbil@moe.gov.krd
07504499145
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەند
هەولێر/ (٦٠م) / تەنیشت بنایەی یەکیەتی زانایانی کوردستان
ئیمەیل: B.parwardai.N.hawler@gmail.com
07504727535
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
هەولێر/ عه نکاوه / نزیک ئاگرکوژینه‌وەی عەنکاوه
ئیمەیل: parwarda.d@gmail.com

07504556115
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەشتی هەولێر
ئامادەیی باخانی کچان
ئیمەیل: parwardaydashtyhawler@gmail.com

07517972455
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە
قەزای شەقڵاوە/ بەرامبەر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە
ئیمەیل: parwardayshaqlawa@gmail.com
07504459618 - 07504625435
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مێرگەسور
مێرگەسۆر / گۆرەتوو / خانوو شەهیدانی گۆرەتوو
ئیمەیل: mjhadrazaq1@gmail.com
07504486922 -07504679095
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕەواندز
قەزای ڕەواندز / ڕێگای سەرەکی دۆڵی ئاکۆیان
ئیمەیل: Rwandzeducational@gmail.com
07510119790
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان
قەزای چۆمان/ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان
ئیمەیل: parwarday.choman2003@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات
قەزای خەبات / قایمقامیەتی قەزای خەبات
ئیمەیڵ:- xabat_100@yahoo.com
07514244443
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە
قەزای کۆیە / ئامادەیی کۆیەی کچان
ئیمەیل: Koyaparwarda@gmail.com
07501212731
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران
قەزای سۆران / دەروازەی سۆران / شەقامی بارزانی نەمر
ئیمەیل: Parwardaysoran1997@gmail.com
07517595334
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی مەخمور
مخمور / ڕێگای سەرەکی / بەرامبەر سایلۆ
ئیمەیل: Abdulla.hawlerr@gmail.com
07504603753
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی سلێمانی
سلێمانی / نزیک پاسپۆرتى سلێمانى
ئیمەیڵ:- plan.suly@gmail.com
0533192070
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیی سلێمانی
سلێمانی/ شەقامی سابونکەران / بەرامبەر بانکی گۆیژە
ئیمەیل:plan.rozhhalat@gmail.com
07703203965
بەڕێوەبەرایەیتی پەروەردەی ڕۆژئاوا سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم / تەنیشت مەکتەب سیاسی (یەکێتی نشتیمانی کوردستان)
ئیمەیڵ:- plan.rojawa@gmail.com
07703628880
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان
قەزای دوکان / بانکی دوکان
ئیمەیڵ:- dukan@suliparwarda.com
07701575347
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ڕانیە
ڕانیە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیل:rania@suliparwarda.com
07501566300
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر
قەڵادزێ / گەڕەکی ئاشتی / تەنیشت بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ
ئیمەیڵ:- Pshdar@suliparwarda.com
07701550499 - 07501242489
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن
قوتابخانەی شۆڕی نوێی بنەڕەتی / پۆستە و گەیاندنی پێنجوێن
ئیمەیڵ:- parwardaypenjwen92@gmail.com
07732639998
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیدسادق
سەیدسادق/ شەهیدان / نزیک کتێبخانەى گشتى
ئیمەیڵ:- plansaidsadq@gmail.com
0538840043
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەرەداغ
قەزای قەرەداغ / قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ
ئیمەیڵ:- qaradax@suliparwarda.com
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان
قەزای دەربەندیخان / هەوارەبەرزە
ئیمەیل: plandarband@gmail.com
07702252582
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور
هەڵەبجەی تازە / سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
ئیمەیڵ:- Plan.sharazwr@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی دهۆک
دهۆک/ نەخوشخانا ئازادى
ئیمەیڵ:- ahnadbani2050@Gmail .com

07504507649
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات/ دهۆک
دهۆک / جادا سولاڤ / نەخوشخانا ئازادی
07504509782
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی زاخۆ
زاخۆ / نەخوشخانا هەوارهاتن زاخۆ (نەخوشخانا شعبانیک)
ئیمەیل: perwerdazaxo1@yahoo.com
07504502529
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سێمێل
دهوک / سێمێل
07504717823
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەردەڕەش
بەردەڕەش/ نزیک بەنکى بەردەڕەش
ئیمەیڵ:- pd.bardarash@gmail.com

07504699589
مەرجەکان
به‌ پێى مادده‌ى (٧) لاپه‌ڕه‌ (١٣)، دياریكردنى ئامانجى گشتى و تايبه‌ت له‌ وه‌رگرتنى ئه‌م مۆڵه‌ته‌ و پێويسته‌ پڕۆژه‌كه‌ خزمه‌تێک پێشكه‌ش به‌ ئامانجه‌ په‌روه‌رده‌ييه‌كان بكات، به‌ جۆرێک تواناى يارمه‌تيدانى هه‌بێت له‌ باشتركردنى كواليتى په‌روه‌رده‌.
پڕۆپۆزەل دياریكردنى سوودى ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى پڕۆژه‌كه‌ و پێويسته‌ ئه‌م پڕۆژه‌ له‌گه‌ڵ به‌ها نیشتمانى و پرەنسيپه‌ گشتى و تايبه‌تييه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگونجێت.
دیاریکردنى شوێن جوگرافی پڕۆژەکە.
دياریكردنى سه‌رچاوه‌ داراييه‌كان و لايه‌نى پاڵپشتيكار.
ده‌ستنيشانكردنى ناوێكى تايبه‌ت و جياكه‌ره‌وه‌ بۆ كۆمەڵگەی ناحكومى له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندييه‌ كه‌لتوورى و په‌روه‌رده‌يى و نیشتمانييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت.
دياریكردنى ڕێژه‌ى ئه‌وپه‌ڕى ژماره‌ى منداڵان، كه‌ ده‌توانێت له‌خۆ بگرێت (به‌ پێى تواناى شوێنه‌كه‌ى).
دیاریكردنی زمانی خوێندن (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
ئاماده‌كردنى پلانى خوێندن له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌كانى خوێندن.
ڕەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (به‌رگرى شارستانى، بەڕێوەبەرایەتی شاره‌وانى، بەڕێوەبەرایەتی باجى ده‌رامه‌ت، باجى خانووبه‌ره‌، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى پارێزگاکەی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، بەڕێوەبەرایەتی نەهینشتى تاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بیناسازى) هه‌بێت.
ميلاكى ته‌واو بێت، كه‌ ڕێژه‌ى ميلاک له‌ (٨٠٪) كه‌متر نه‌بێت و وانه‌بێژ له‌ (٢٠٪) زياتر نه‌بێت.
ڕووبه‌رى زەوى كۆمەڵگەی پەروەردەى ناحكومى له‌ (٤،٠٠٠م٢) كه‌متر نه‌بێت و ته‌لارى ڕووبەرى بینا كۆمەڵگەی ناحكومى لەکۆى نهۆمەکان له‌ (٢،٥٠٠م٢) كه‌متر نه‌بێت به‌ پێى هاوپێچى ژماره‌ (٤)ى ته‌لارسازى مه‌رج و پێكهاته‌كانى ته‌لارى كۆمەڵگەی ناحكومى له‌ لاپه‌ڕه‌ (٩٠) بڕگه‌ى (٥) له‌ ڕێنمايى ژماره‌ (٣)ى ساڵى (٢٠٢٠).
بۆ ژماره‌ى ژوور و پێكهاته‌كانى ڕووبه‌رى پێويست له‌ بڕگه‌ى (٧) له‌ ڕێنمايى ژماره‌ (٣)ى ساڵى (٢٠٢٠)، كه‌ له‌ هاوپێچى ژماره‌ (٤)ى ته‌لارسازيدا هاتووه‌.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی (پاسپۆرت یان کارتى نیشتمانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى یان کارتى زانیارى یان ناسنامەى بارى کەسى) ئەو كەسەی واژۆی گرێبەست دەكات (بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئەو کەسەی کە گرێبەستەکە دەکات).
پڕوپۆزەڵ.
(CV) کەسی.
نەخشەی تەلاری بە سێت A3 ڕەنگاوڕەنگ CD.
داواکاری.
شوێنی جواگرافی پڕۆژە.
نرخی ساڵانە.
ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ.
ناوی پڕۆژە.
زمانی خوێندن.
ماوەی پێویست
شەست (٦٠) ڕۆژ.
تێچوو
١- بڕى (٢،٠٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسوولەى دارایی ژمارە (٣٧أ)، کە لە ماددەی (٧)ی خاڵی ٢٣ ساڵی ٢٠٢٠، ئەگەر هاتوو ڕەزامەندى درا وەیان نەدرا لە وەزارەتى پەروەردە بە داواکار ئەو بڕە پارەیە گەڕانەوەى نییە.
٢- ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زامه‌ندى درا له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ نووسراوێک لە لایەن (بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان) دەکرێت بۆ بانکى خوازراوى داواکار بۆ بەردەستکردنى (خطاب ضمان) بە بڕى (٣٠،٠٠٠،٠٠٠) سى ملیۆن دینار، پێويسته‌ داواكار ڕ‌سوماتى پێدانى مۆڵه‌ت به‌ بڕى (١٨،٠٠٠،٠٠٠) هەژدە ملیۆن دينار بدات به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ژمێڕيارى له‌ ديوانى وه‌زاره‌ت به‌ پێى پسووله‌ى دارايى (٣٧أ)، كه‌ له‌ مادده‌ى هه‌شته‌م له‌ بڕگه‌ى (١١)، (٢٠،٠٠٠،٠٠٠) بیست ملیون دینار دانێت و هەموو بڕى دڵنیایی بانکییەکە وەک پارە لە بانکێک دابنرێت و نابێت دەربهێنرێت تا دامەزراواەکە مابێت، لە لاپه‌ڕه‌ (١٨) له‌ ڕێنمايى ژماره‌ (٣)ى ساڵى ٢٠٢٠.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکات، لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان فۆڕمی داواکاری پڕدەکاتەوە، ڕێکارە ناوخۆییەکانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی سەرەتای وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی كۆمەڵگەی پەروەردەى ناحكومى.
خزمەتخواز دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری و وەرگرتنی کۆدی نهێنی سیستەمى (e-parwarda)، کە فۆڕمی تایبەت بە مۆڵەتی کردنەوەی كۆمەڵگەی پەروەردەى ناحكومى لەم سیستەمە پڕدەکاتەوە هەروەها نووسراوێکى بۆ دەکرێت بۆ (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە)، بە مەبەستى دەستەبەرکردنى لارینەبوون لایەنە پەیوەندارەکان و هەروەها نووسراوێک بۆ (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بیناسازى)، بە مەبەستى پەسەندکردنى نەخشەى پڕۆژەکە.
دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگه‌ و ده‌زگايه‌نه‌ى نووسراويان بۆ كراوه‌ خزمه‌تخواز وێنه‌ى ڕه‌سه‌نى ڕه‌زامه‌ندييه‌كان ده‌هێنێته‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى قوتابخانه‌ و په‌يمانگا ناحكومييه‌كان، تاوه‌كو هاوپێچى دۆسييه‌كه‌ى بكرێت.
خزمەتخواز دەچێتە سەر سیستەمى (e-parwarda)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی كۆمەڵگەی ناحکومی و پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و داواکارییەکان بە شێوەی ئۆنلاین.
دوای گەیشتنی سەرجەم بەڵگەنامەکان بە ئۆنلاین بۆ وەزارەتی پەروەردە، لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان وردبینی دەکرێت ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبێت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی کۆتایی وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی كۆمەڵگەی ناحکومی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەکات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسوولەی ژمێریاری.
خزمەتخواز لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە ڕێگای تەلەفۆن ئاگاداردەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری پێدانی مۆڵەتی كۆمەڵگەی و کۆتای هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOE-16
دوا دەستکاری
23-06-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان