مۆڵەت و ڕێگاپێدان

ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنها ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل٬ مۆتێل٬ ئەپارتمێنتی ڕاخراوی٬ گوندی گەشتیاری٬ کۆمەڵگای گەشتیاری٬ ڕێستورانت٬ کافێتریا٬ خواردەمەنی خێرا٬ شاری یاری٬ هۆڵی ئاهەنگ گێڕانی خێزانی٬ یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی٬ فرۆشگای (مەی فرۆشتن)٬ نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ٬ مەساج لە ناو هۆتێل٬ ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل٬ سینەما٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
بیر لێدان بریتیه لە پرۆسەى هه لکەندنى بیرى قوول بۆ دابین کردنى ئاو لەگەڵ ئەم پرۆسەدا تاقى کردنەوەى تواناى بیروچاودێرى ئاستى ئاوى جێگیرو جوولاوو نرخاندنى لەڕێ ى توێژینەوەو ڕاوێژکارى.
باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نوسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رهدانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
بریتيیە لە پێدانی ڕەزامەندی بەو کەسانەی ئارەزووی ڕاوکردنیان هەیە، بە مەرجێک تەقەمەنی بەکارنەهێنن و تەنها لە کاتی وەرزی ڕێگ پێدراوی ڕاوکردندا ڕاوبکەن.