مۆڵەتی پیشەی سینەما ئەهلییەکان

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی سینەماکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت تەمەنی خوازیاری مۆڵەت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە هەر پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکات.
هەنموو ئەو فلیمانەی نیشاندەدرێن، دەبێت لە لیژنەی تایبەتەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پێک دێت مۆڵەت بدرێن، هەر فلیمێکی بێ مۆڵەتیش نیشانبدرێت ئەوا خاوەن سینەما لێی بەرپرسە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.
هەموو ئەو ڕەسم و ناونیشانانەی، کە لە ناوەوە و دەرەوەی سینەما هەڵدەواسرێن، دەبێت بە مۆری تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مۆرکرابن، بە مەرجێک لە ڕووی دابونەریت و ڕەوشتی بەرزی کوردەوارییەوە جێگەی گلەیی و سەرنج و سەرزەنشتی هاوڵاتییان نەبن.
خاوەن سینەما ناتوانێت هیچ فلیمێکی نەگونجاو و نەشیاو و قەدەغەکراو کار پێ بکات.
دەبێت لە هەموو سینەماکان تۆماری تایبەت هەبێت و ئەم زانیارییانەی تێدا تۆمارکرابێت (ناوی فلیمەکە و ئەو دەزگایەی بەرهەمی هێناوە و ناوی دیارترین نمایشکراوان و دەرهێنەری فلیمەکر، ژمارە و ڕۆژی نووسراوی مۆڵەتدانی فلیمەکە، ناوی خاوەن فلیمەکە یان ناوی بەرهەمهێنەرەکەی).
دەبێت لە کارگێڕی سینەمادا تۆمارێکی تایبەت هەبێت بۆ کاری چاودێری و پشکنین، لە پاڵ دۆسییەکی تایبەت بە ڕێنماییەکان.
دەبێت فلیمەکە بە تەواوی نیشانبدرێت و پارچە پارچە نەکرێت.
هۆڵی نیشاندان پێویستە هەموو مەرجەکانی تەندروستی تێدا بێت، لە ڕووی ڕوناکییەکی کز و ئاڵوگۆڕی هەوا،
دەبێت لە نێوان هەر نیشاندانێکدا ماوەی نیو کاتژمێر پشودانێک هەبێت، بۆ پاککردنەوە و گۆڕانی هەوای هۆڵەکە.
لە ڕۆژێکدا نابێت لە یەک (١) فلیم زیاتر کار پێبکرێت.
خاوەن سینەما یان جێگرەکەی بە مەرجێک مۆڵەتدراو بێت، تا ماوەی نیشاندانی فلیمەکە تەواو دەبێت لە سینەما ئامادە بێت.
هەموو ئەو کارمەندانەی لە سینەمادا کاردەکەن، پێویستە ناسنامەی تایبەت بەخۆیان هەبێت.
دەبێت سینەما لە ڕووی جوانکاری و لێوەشاوییەوە بەرچاو و دیار بێت.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات، یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێکەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دیوان / بەڕێوەبەرایەتیى یاسا: بڕی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە و سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B04
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.