بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری

نوێکردنەوەی سەرجەم ئەو مۆڵەتە پیشەییە هونەرییەکانە بە مەبەستی درێژەدان بە پیشەکانیان وەک پیشەکانی (چاپخانە، کتێبخانە، سی دی، وێنەگری، ستۆدیۆ دەنگی، کۆمپیوتەر، فۆتۆکۆپی، ڕێکلام، خۆشنووسی).
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی مەڵبەندەکانی کۆمپیوتەر یان نووسینگەکانی چاپ سکرین یان زەنگۆگراف کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت تازە بکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی تاقیگە و ستۆدیۆکانی وێنەگرتن، وێنەگرانی گەڕۆکی ڤیدیۆ و فۆتۆگراف کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن، تۆمارگەکانی دەنگ (تسجیلات)، نەخشەساز و دیکۆرکێشانی بواری ڕاگەیاندن، ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگ، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی فۆتۆکۆپی و ئیستینساخ، کەپسی ناسنامە (کپس الهویات)، پەڕاوگە (القرتاسیة)، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی کتێبخانەکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی خۆشنووسان، ئیعلانات الضوئی و فلیکس، کۆڵین و نەخشی سەردار و مەڕمەر و بەرد، نەخشەسازی بەرگی کتێب و دیکۆراتی زەخرەفە کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی نووسینگە و تۆمارگەکانی ڤیدیۆ و CD و DVD و دی ڤی کام، کە هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی سینەماکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.