مۆڵەتی کارکردنی پیشەی نووسینگەکانی (فۆتۆکۆپی و ئیستینساخ و کەپسی ناسنامە (کپس الهویات)، پەڕاوگە (القرتاسیة))

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی فۆتۆکۆپی و ئیستینساخ، کەپسی ناسنامە (کپس الهویات)، پەڕاوگە (القرتاسیة)، کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ هەر یەک لەو پیشانە بە جیاواز مۆڵەتی کارکردن بە دەستبهێنن، ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەولێر
ڕێگای كه‌ركوک / به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسیی هه‌ولێر
ئیمەیڵ:- erbilcalture@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ ڕاپەڕین
ئیدارەى ڕاپەڕین / ڕانیە / تەنیشت هۆڵى داخراوى وەرزشى
ئیمەیڵ:- Roshnbiryraparin2019@gmail.com
07501326161 - 07501017273
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ سلێمانی
گەڕەکی هەندرێن/ پشت شارەوانیی سلێمانی / تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری
ئیمەیڵ:- roshnberesul@ gmail.com
0533301653 - 07702136699
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ هەڵەبجە
ئیمەیڵ:- roshnberyhalabja@yahoo.com
0538851853
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ گەرمیان
قەزای كەلار / ناوەندی ئیدارەی گەرمیان
ئیمەیڵ:- www.roshnbery.garmyan . yahoo.com
07702217313 - 07719633011
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری/ دهۆک
تاخێ ئێیت کەرتێ ٨٦
ئیمەیڵ:- Molatn74@gmail.com
07502123530
مەرجەکان
دەبێت تەمەنی خوازیاری مۆڵەت لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە هەر پیشەیەک سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆماربکرێت.
ئەو پیشەوەرانەی داوای مۆڵەتی ئەو پیشانە دەکەن دەبێت شوێنی دیار و گونجاویان هەبێت بە مەرجێک لەگەڵ سروشتی پیشەکانیاندا بگونجێت.
نابێت پیشەیەکیتر لە هەمان شوێن ئەنجامبدات، جگە لەو پیشەی کە مۆڵەتی وەرگرتووە.
مۆڵەتدراوانی پیشەی فۆتۆکۆپی و تایپکاری، هەر کارێکی نامەشروع و قەدەغەکراو ئەنجامبدەن، ئەوا بەپێی یاسا ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت.
مۆڵەتدراوان لە کاتی فرۆشتن یان کڕین فرۆشتن یان گواستنەوە یان هەر کارێکی تری پەیوەست بە گۆڕانکاری لە کارەکانیدا دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری پارێزگاکەی لێ ئاگاداربکاتەوە.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات، یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
مۆڵەتی پیشەیی بۆ ماوەی یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵە و پێویستە نوێبکرێتەوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
بڕوانامەی خوێندن، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە بە مەرجێک، کە بیسەلمێنێت خوازیاری مۆڵەت خوێندەواری هەیە.
بۆ بیانییەکان پێویستە کارتی نشینگەی هەبێت و ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى.
کۆپى ڕەگەزنامەى عێراقى.
کۆپى کارتى زانیارى.
وێنەی تازە.
پشتگیریی باجی دەرامەت.
بڕوانامەی خوێندن.
بۆ بیانییەکان، کارتی نشینگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێى فەرمانى ژمارە (٤/١/١٨٤٠) لە ڕێکەوتى ١٤/٤/٢٠١٦ وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان / بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى دیوان / بەڕێوەبەرایەتیى یاسا:
- بۆ فۆتۆکۆپی عادی (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
- بۆ فۆتۆکۆپی ملەوەن (١٥٠,٠٠٠)ن سەد و پەنجا هەزار دینار.
- بۆ پەڕاوگەی پلە یەک (٥٠٠,٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار.
- بۆ پەڕاوگەی پلە دوو ( ٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
- بۆ کەپسی ناسنامە (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوبراو و باجی دەرامەت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکان خزمەتخواز دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاکەی دەکاتەوە و سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی وەرگرتە بۆ نووسراوەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە.
سەردانی ژووری مۆڵەتی پیشەیی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێنەیەک لە مۆڵەتەکە کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOCY-B08
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.